عەلی خامنەیی: دۆناڵد ترەمپ درۆ دەكات

KNN : Kurdish News Network
02:58 - 17/05/2025
جیهان
+
-

رێبەری کۆماری ئیسلامی رایدەگەیەنێت: دۆناڵد ترەمپ بەڵێنی زۆری بۆ بەدیهێنانی ئاشتی لە رۆهەڵاتی ناوەڕاست داوە، بەڵام درۆ دەكات و دەسەڵاتەکەی بۆ کۆمەڵکوژی لە كەرتی غەززە بەکاردەهێنێت.


هەواڵ: (KNNC)


لەمیانەی كۆبونەوەیەكی لەگەڵ ژمارەیەك لە مامۆستایانی وڵاتەكەی، عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامی رایگەیاند: لەكاتی سەردانەكەی بۆ وڵاتە عەرەبییەكان دۆناڵد ترەمپ بەڵێنی زۆری بۆ بەدیهێنانی ئاشتی لە ناوچەكەدا داوە، بەڵام بەشێكی زۆری قسەكانی درۆن و شایەنی وەڵام دانەوەنین، چونكە بەپشتیوانی كردنی ئیسرائیل دەسەڵاتەکەی بۆ کۆمەڵکوژی لە كەرتی غەززە بەکاردەهێنێت.


وتیشی: ئەو مۆدێلەی ترەمپ بەنیازە لە وڵاتانی عەرەبی جێبەجێی بكات، بەهەوڵی گەلانی ناوچەكە شكست دەهێنێت، ئەو كاتە دەبێت ئەمەریكا بڕوات، جەختیشیكردەوە كە؛ بێ گومان ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەجێدەهێڵێت.


رێبەری کۆماری ئیسلامی ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، ئەمڕۆی وڵاتەكەی بەراورد بەدوێنێ و رابردو ناکرێت، سەرباری خواستی دوژمنان بۆ بچوككردنەوە و لەناوبردنی، ئێران زیاتر بەرەوپێشەوە دەچێت، گەنجانی وڵات تەواو هاوكاری وڵاتەكەی خۆیان دەكەن، ئەوەش بنەمای پێشكەوتنەكەیانە، بۆیە دەبینن دەسەڵاتی كۆماری ئیسلامی ئێران زیاتر ببێت، ئەو كاتە تاران پشتگیری لە نەتەوە جیاوازەكانی ناوچەكە دەکات.

591 جار خوێندراوەتەوە