رێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان پلانێکی تایبەت بۆ بوژانەوەی
سوریا دوای ڕژێمی ئەسەد دادەڕێژێت و ڕێکخەری مرۆیی ڕێکخراوەکەش
لە سوریا دەڵێت، دۆخی زیاتر لە 16 ملیۆن سوریی بەهۆی هێرشە
بەردەوامەکانەوە ئاسایی نەبوەتەوە.
هەواڵ:KNNC
ئادەم عەبدال مولا، ڕێکخەری مرۆیی نەتەوەیەکگرتوەکان لە
سوریا، لەڕێی بڵاوکراوەیەکەوە ڕایگەیاند، بە مەبەستی گرنگیدان
بە پڕۆسەی بوژانەوەی وڵاتەکە، پلانێکیان بۆ ئاوەدانکردنەوەی سوریا،
لە پاش ڕوخانی ڕژێمی پێشو داڕشتوە.
ئاشکراشیکردوە، دۆخی مرۆیی لە لە
ئێستادا لە سوریا لە خراپترین دۆخدایە و 16 ملیۆن و 500 هەزار هاوڵاتی
وڵاتەکە، پێویستیان بە هاوکاری مرۆییە بۆ باشبونی گوزەرانیان.
جەختیشی کردوەتەوە، پاش شەش مانگ لە ڕوخانی ڕژێمی
پێشوی سوریا، دۆخی دانیشتوانی ئەو وڵاتە بەهۆی هێرشی ڕۆژانەی ئیسرائیل و
گروپە چەکدارەکان، ئاسایی نەبوەتەوەو ژمارەیەکی زۆریش، بەتایبەتی لە کەمە
نەتەوەکان، دەبنە قوربانی...
105 جار خوێندراوەتەوە