دەسەڵاتدارانی تەندروستی ئەمریكا، ڕەزامەندیان
دا لەسەر یەكەم پشكنینی خوێن بۆ دەستنیشانكردنی توشبون بە زەهایمەر، ئەوەش وادەكات
توشبوانی زەهایمەر پێشوەختە دەرمان بەكاربهێنن بۆ خاوكردنەوەی نیشانەكانی نەخۆشیەكە.
تەندروستی:KNNC
دەسەڵاتدارانی تەندروستی ئەمریكا، ڕەزامەندیان
دەربڕی لەسەر یەكەم پشكنینی خوێن بۆ دەستنیشانكردنی نەخۆشی زەهایمەر، كە ئەو پشكنینە
لەلایەن كۆمپانیاكەوە پەرەی پێدراوە بۆ پێوانەكردنی ڕێژەی دو پرۆتین لەناو خوێن كە
بەیەكێك لە تایبەتمەندیەكانی زەهایمەر دادەنرێت.
ئەنجامی ئەو پشكنینی خوێنە بۆ دەستنیشانكردنی نەخۆشی
زەهایمەر لە تاقیكردنەوەكاندا سەركەوتو بو و هاوتای پشكنینی مێشك و شیكاری شلەمەنی
دڕكەپەتك بون كە بەو دو شێوازە نەخۆشی زەهایمەر دیاری دەكرێت.
دەسەڵاتدارانی تەندروستی ئەمریكا لەو بڕوایەدان
دەربڕینی ڕەزامەندی لەسەر ئەو پشكنینەی دەستنیشانكردنی زەهایمەر وێستگەیەكی گرنگە
و ئاسانكاریی دەكات بۆ ئەوەی توشبوانی ئەو نەخۆشیە پێشتر دەرمان بەكاربهێنن، چونكە
10%ی ئەو كەسانەی تەمەنیان لەسەرو 65 ساڵەوەیە توشی زەهایمەر بون.
489 جار خوێندراوەتەوە