مەزڵوم عەبدی سوپاسی ترەمپ دەکات

KNN : Kurdish News Network
08:48 - 13/05/2025
جیهان
+
-


فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)، مەزڵوم عەبدی لە بەرامبەر بڕیاری لابردنی سزاکان لەسەر سوریا، سوپاسی سەرۆکی ئەمەریکا دەکات و دەڵێت؛ ئەو بڕیارە  کاریگەری ئەرێنی لەسەر سوریا دەبێت.


هەواڵ: KNNC

دوای بڕیاردانی دۆناڵد ترەمپ بۆ لابردنی سزاکانی سەر سوریا، بەتەواوەتی، مەزڵوم عەبدی سوپاسی ترەمپ دەکات و بڕیارەکەی بە گرنگ بۆ سوریا وەسف دەکات.


فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە پێگەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، بڵاویکردوەتەوە  هیوادارین ئەم هەنگاوە بۆ پاڵپشتی سەقامگیری و ئاوەدانکردنەوە سودی لێ وەربگیرێت.

وتوشیەتی، بە ئومیدین لابردنی سزاکان داهاتویەکی باشتر بۆ هەمو سورییەکان مسۆگەر بکات.

لەکۆتایی پەیامەکەیدا، ئەو فەراماندەیە نوسیویەتیی سوریا هەمیشە شایەنی باشترینە.

150 جار خوێندراوەتەوە