سەرۆك وەزیرانی هەرێمی
کوردستان ڕایگەیاند: تا ئێستا حکومەتی فیدراڵی عێراق موچەی مانگی نیسانی موچەخۆرانی
هەرێمی کوردستان نەناردوە، دەشڵێت: پێویستە پرسی موچەی نەکرێتە پرسێكی سیاسی.
هەواڵ:KNNC
مەسرور بارزانی، سەرۆك
وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنوسان لە دهۆک رایگەیاند، حکومەتی
هەرێم لە پرسی موچەی فەرمانبەراندا هەمو ئەرکەکانی خۆی جێبەجێ کردە و هیواداریشن
حکومەتی فیدراڵی عێراق بەهەمان شێوەی ئەرکەکانی خۆیان جێبەجێ بکەن.
ئاماژەی بەوەشکرد:
تاوەکو ئێستا حکومەتی فیدراڵی موچەی نەناردوە، پێویستە چی دیکە بابەتی موچە نەکرێتە
پرسێکی سیاسیی و وەك فشار لە دژی هەرێمی کوردستان بەکار نەهێندرێت.
داواشیکرد، بە زوترین
کات حکومەتی فیدراڵی عێراق موچەی مانگی نیسان خەرج بکات.
100 جار خوێندراوەتەوە