وەزارەتی ئەوقاف بۆ كۆمپانیاكانی حەج و عومرە: ریكلامەكانتان راگرن

KNN : Kurdish News Network
03:58 - 11/05/2025
کوردستان
+
-

حەج و عومرەى هەرێم، ئاگاداری ئەو کۆمپانیاكانی حەج و عومرە دەکات کە مۆڵەتیان هەیە، بەهیچ شێوەیەک ریکلام و بانگەشە بۆ گەشتی عومڕە نەکەن، بەپێچەوانەوە روبەڕوی لێپێچینەوەی یاسایی و کارگێری دەبنەوە.


هەواڵ: (KNNC)


بەشی راگەریاندن و پەیوەندییەكانی بەڕێوەبەرایەتى حەج و عومرەى هەرێمى کوردستان نوسراوێكی ئاڕاستەی کۆمپانیاكانی حەج و عومرە كردوە كە تیایدا هاتوە: ئاگاداری خاوەن کۆمپانیاکانی حەج و عومڕەی کوردستان دەکات ئەوانەی مۆڵەتی فەرمییان وەرگرتوە بە هیچ شێوەیەک ریکلام و بانگەشە بۆ گەشتی عومڕە نەکەن تا پرۆسەی حەج بە سەرکەوتویی کۆتا دێت.

ئەوەیخستوەتەڕو؛ دواى کۆتاییهاتنى وەرزى حەج، بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە بە پلانێکی توکمەوە و بەبەرنامەیەکی نوێ و رێنمایی نوێوە، دەرگای پێشکەشکردن بەروی کۆمپانیاکانی حەج و عومڕە دەکاتەوە.

 

راگەریاندن و پەیوەندییەكانی بەڕێوەبەرایەتى حەج و عومرەى هەرێم ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، لەبەر ئەو هۆکارانە دەبێت کۆمپانیاکان خۆیان لە ریکلامکردن و دەستنیشانکردنی وادەی عومرە بەدور بگرن تا بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕەی کوردستان كاتەكەی رایدەگەیەنێت، هەر کەس و کۆمپانیایەکیش سەرپێیچی بکات روبەڕوی لێپێچینەوەی یاسایی و کارگێری دەبێتەوە.

 

 

136 جار خوێندراوەتەوە