لە ئەنجامی
هێرشەكانی (24) كاتژمێری رابردوی سوپای ئیسرائیل بۆسەر كەرتی غەززە (100) قوربانی
لێكەوتەوە و وەزارەتی تەندروستی غەززەش ئاماری قوربانیان لە (7ـی تشرینی یەكەمی
2023) تا ئەمڕۆ ئاشكرا دەكات.
هەواڵ: (KNNC)
وەزارەتی
تەندروستی فەڵەستین لە کەرتی غەززە بڵاویكردەوە؛ لەئەنجامی هێرشە بەردەوامەكەكانی
سوپای ئیسرائیل بۆ سەر كەرتی غەززە و بەئامانجگرتنی هاوڵاتیانی مەدەنی لە (24)
كاتژمێری رابردودا (100) قوربانی لێكەوتوەتەوە كە (19) گیان لەدەستدان و برینداربونی
(81) كەسی دیكە تۆماركراون.
راشیگەیاندوە: لە
دوای دەستپێكردنەوەی جەنگ و هێرشەكانی ئیسرائیل لە (18ـی ئاداری 2025)ـوە تا ئەمڕۆ ژمارەی قوربانییەكان بۆ دو هەزار و (720)
گیان لە دەستدان و برینداربونی حەوت هەزار و (513) كەسی دیكە بەرزبوەتەوە.
وەزارەتی
تەندروستی فەڵەستین ئاژماژەی بۆ ئەوەشكردوە، ژمارەی ئەو فەڵەستینییانەی لە (7ـی
تشرینی یەكەمی 2023) تا ئێستا لە کەرتی غەززە گیانیان لەدەستداوە گەیشتوە بە (52)
هەزار و (829) كەس، هەروەها (119) هەزار و (554) كەسی دیكەش برینداربون.
152 جار خوێندراوەتەوە