ئەمڕۆ یەکشەممە، گەڕی
چوارەمی دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمەریکا لەمەسقەت بەڕێوەدەچێت.
هەواڵ:KNNC
بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە،
بە نێوەندگیری عومان گەڕی چوارەمی دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمەریکا
بەڕێوەبچێت.
قۆناغی چوارەمیش
هاوشێوەی خولەکانی پێشو، بەسەرۆکایەتی عەباس عراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران و ستیڤ
ویتکۆف نێردەی تایبەتی ئەمەریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێوەبچێت.
ئێران رایگەیاند، لە
دانوستانەکانمان لەگەڵ ئەمەریکا داوای مافی بەرنامەی ئەتۆمی بەشێوەیەکی ئاشتیانە
دەکەین، هەروەها داوا دەکەین واشنتۆن گەمارۆکانی سەر تاران هەڵبگرێت.
بەرپرسێکی ئێرانی کە
نەیوستوە ناوی ئاشکرا بکرێت بە تۆڕی هەواڵی (CNN)ـی ئەمەریکی راگەیاندوە، لایەنی
ئەمەریکی جدی نییە لە دانوستانە ئەتۆمییەکان، هەر بۆیە وڵاتەکەی لە ئێستاوە دەستیکردوە
بە ئامادەکارییەکان بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو سیناریۆیانەی دوای شکستی دانوستانە ئەتۆمییەکان
رودەدەن.
باسی لەوەشکردوە،
ئەمەریکا "گەمەیەکی سیاسی و میدیای" دەکات، چونکە پچڕان و بۆشایی زۆر دەدات
بە ماوەی نێوان دانوستانەکان،بەڵام تاران ئەوەی ناوێت.
خولی چوارەمی
دانوستانەکان، دوو ڕۆژ پێش دەستپێکردنی سەردانەکەی ترەمپ دێت بۆ رۆژهەڵاتی
ناوەڕاست و سەردانی بۆ هەریەک لە وڵاتانی سعودیە، قەتەر و ئیمارات.
48 جار خوێندراوەتەوە