ئەنجومەنی
باڵای فەتوای هەرێم رایگەیاند، کاری دەرۆزەکردن لە شەرعدا حەرامە و هاوکاریکردنی
ئەو کەسانەش دروست نییە.
هەواڵ:KNNC
ئەنجومەنی باڵای فەتوای هەرێم بڵاویکردوەتەوە، كاری
ده‌رۆزه كردن له‌شه‌رعدا حه‌رامه‌و نادروسته، مه‌گه‌ر بۆ كه‌سێك كه به ته‌واوی
پێویست بێت و هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی داهاتی نه‌بێت و له‌راستیدا هه‌ژارو نه‌دار بێت.
دەشڵێت: هاوكاریكردنی ئه‌و جۆره ده‌رۆزه‌كه‌رانه
به‌پاره‌ی زه‌كات، یان به پاره‌ی خێر جگە لە زه‌كات نادروسته، چونكه نازاندرێت
به دڵنیایی كه ئایا شایستەیە یاخود نا، به تایبه‌ت منداڵان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك
نابێت هاوكاری بكرێن، به‌ڵكو پێویسته ئامۆژگاری بكرێن، چونكه هاوكاریكردنیان ده‌بێته
مایه‌ی هاندانیان له‌سه‌ر ئه‌و كاره.
ئەنجومەنی
باڵای فەتوای هەرێم داوا دەکات، هاوڵاتییان خێر و زەکاتی خۆیان بدەن بە چینی هەژار
و هاوکارییەکانیشیان بدەن بە کەسانێکی شایستەی رەوشت بەرز کە شەرم دەکەن دەرۆزە
بکەن.
داواش لە
حکومەت و دەزگا پەیوەندیدارەکان دەکات رێکاری پێویست بگرنەبەر "بۆ بنەبەڕکردنی
ئەو دیاردە نا شەرعی و ناشرینە کە نامۆیە بە شکۆ و رەوشتی بەرزی کوردەواری".
68 جار خوێندراوەتەوە