شارەوانی هەڵەبجە: ئەو كەسەی نەوتی كردوەتە ژێر درەختەكان روبەڕوی یاسا دەكەینەوە

KNN : Kurdish News Network
05:06 - 10/05/2025
کوردستان
+
-

شارەوانی هەڵەبجە رایدەگەیەنێت: ئەو كەسەی نەوتی كردوەتە ژێر درەختەكانی باخی گشتی روبەڕوی یاسا دەكەینەوە و بۆ دۆزینەوەی تۆمەتبارەكەش داوای هاوكاری لە هاوڵاتیان دەكات.


هەواڵ: (KNNC)


فەرحان عیزەت، لێپرسراوی راگەیاندنی شارەوانی هەڵەبجە بە دیجیتاڵ میدیای (KNN)ـی راگەیاند: تۆمەتبارێك نەوتی كردوەتە ژێر چەند دارێك لەباخی گشتی شارەكە، لەكاتی دۆزینەوەی  كەسەكە دەركەوت نەخۆشی دەرونی نییە، ناچاری دەكەن لە جێگەی هەر یەكێك لەو دارانە، درەختی هەمان ساڵە بڕوێنێتەوە.


وتیشی: شارەوانی هەڵەبجە لەڕێگەی داواكاری گشتییەوە و بەتۆمەتی دەستبردن بۆ  موڵكی گشتی، تۆمەتبارەكە روبەڕوی رێكاری یاسایی دەكاتەوە.


لای خۆشیەوە سەرۆكایەتی شارەوانی هەڵەبجە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردەوە؛ کەسێک نەوتی كردوەتەوە بنی دارەختی شەقامەکانی نزیک باخی گشتی هەڵەبجە، سبەینێ ڕێکاری یاسایی لەدژی دەگرنەبەر، چونكە درەخت موڵکی گشتیە سودی بۆ سەرجەم هاوشاریان هەیە، داوا سەرجەم هاوڵاتیانی شارەكە دەكات؛ لەپێدانی زانیاری لەسەر ئەو تۆمەتبارە هاوکاریان بکات.


ئەستێرە حسێن (KNN)

264 جار خوێندراوەتەوە