دەزگای
ئاسایشی هەرێم دەستگیركردنی چوار بازرگانی ماددە هۆشبەرەكان و دەست بەسەردا گرتنی
(10) كیلۆگرام كریستاڵی رایگەیاند.
هەواڵ:
(KNNC)
بەڕێوەبەرایەتی
گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند: لەسەر بنەمای
زانیاری ورد هێزەكانیان توانیویانە چوار بازرگانی ماددەی هۆشبەر لە سلێمانی دەستگیر
بکەن، كە سێ تۆمەتباریان خەڵكی ئێران و تۆمەتبارەكەی دیكە خەڵكی هەرێمی كوردستانە،
هاوكات دەستیشیان بەسەر بڕی (10) کیلۆگرام
ماددەی هۆشبەر لەجۆری کریستاڵ دا گرتوە.
دەشڵێت:
بازرگانەكان بەنیازبون ماددە هۆشبەرەكان بگوازنەوە بۆ پارێزگای دهۆک.
رونیشیكردوەتەوە؛
چالاكییەكە بەهەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی پارێزگای
هەولێر، ئەنجام دراوە كە لە ئێستادا بەفەرمانی دادوەر چوار تۆمەتبارە دەستگیرکرەكە
راگیراون.
دەزگای
ئاسایشی هەرێم جەختدەكاتەوە كە؛ بەمەبەستی ڕێگریکردن و بەگژداچونەوەی ماددە هۆشبەرەکان، دەزگاكەیان لە هەماهەنگی و لەئاڵوگۆڕی زانیاری و کاری پێکەوەیی بەردەوامە
لەگەڵ سەرجەم دەزگا ئەمنییەکانی حکومەتی هەرێم و حکومەتی عیراق.
137 جار خوێندراوەتەوە