ستیڤ ویتکۆف نوێنەری ئەمەریکا بۆ گفتوگۆکرادن لەگەڵ شاندی ئێران، ڕایگەیاند کە ڕێککەوتنی
ئەتۆمی لاواز لەگەڵ ئێران قبوڵ ناکەن و تاران هیچ چارەیەکی دیکەی نییە جگە لە قبوڵکردنی
مەرجەکانی واشنتۆن
هەواڵ:KNNC
ئەمڕۆ هەینی نوێنەرەکەی ئەمەریکا لەبارەی
گفتوگۆکانیان لەگەڵ ئێران رایگەیاند، ئێران
هیچ چارەیەکی دیکەی نییە جگە لە قبوڵکردنی مەرجەکانی ئەمەریکا بۆ ڕێککەوتن و وازهێنان لە بەرنامە ئەتۆمییەکانی، ئاماژەی بەوەشکردوە تاران پێێان ڕاگەیاندوە کە بۆمبی ئەتۆمی ناوێت.
وتوشیەتی؛"ئەگەر خولی چوارەمی دانوستانەکان ڕۆژی یەکشەممە
لە عەممان بەرهەمدارنەبن، ئەوا بەردەوام نابن و دەبێت ڕێگایەکی دیکە بگرینە بەر".
ناوبراو باسی لەوەشکردوە، کە ئێران لە دۆخێکی لاوازتردایە لە چاو دە ساڵ لەمەوبەر
و ناژیرانە دەبێت بۆ ئێرانییەکان کە بیانەوێت دۆناڵد
ترەمپ تاقی بکەنەوە.
نوێنەرەکەی ترەمپ، ئاماژەی بەوەشکردوە لە قۆناغەکانی
داهاتودا فشار دەخەنە سەر ئێرانییەکان بۆ ئەوەی واز لە پارەدان و دابینکردنی چەک بۆ
گروپەکانی وەک حەماس، حزبوڵای لوبنانی و
حوسییەکان بهێنن.
ئەمە لەکاتێكدایە، بڕیار وایە رۆژی یەکشەممە، گەری
چوارەمی گفتوگۆکانی نێوان تاران و واشنتۆن لە عەمان بەڕێوبچێت.
140 جار خوێندراوەتەوە