دوای ئەوەی ئەمەریکا
رایگەیاند کار دەکات بۆ گەیاندنی هاوکارییەکان بۆ غەززە، وەزیری ئاسایشی
ئیسرائیل داوای لە حکومەتی وڵاتەکەی کردوە دەستپێکردنەوەی هاوکارییەکان بۆ ناوچەی گەمارۆدراوی
فەلەستین قبوڵنەکات و هەوڵدانەکە بە "گەمژەیی و کارێکی نا ئەخلاقی " وەسفدەکات.
هەواڵ:KNNC
وەزیری ئاسایشی
ئیسرائیل، ئیتامار بن گڤیر، کە بە وەزیرە "توندڕەوەکە" بەناوبانگە، رایگەیاندوە؛ ئەمەی ئەمەریکا دەیکات کارێکی هەڵەیە و نا
ئەخلاقیشە، بەبێ ئازادکردنی بارمتەکان نابێت ڕێگەبدرێت هیچ هاوکارییەک رەوانەی
غەززە بکرێت.
ناوبراوە داوای
لە لە سەرۆک وەزیران و وەزیرەکانی حکومەتەکەی کردوە، ئەو هەوڵە کارەساتبارە بۆ دەستپێکردنەوەی ناردنی هاوکارییەکان
بۆ دانیشتنی غەززە رابگرن و ئەو هەڵە ستراتیژییە نەکەن، باسی لەوەشکردوە؛
"لەکاتێکدا ئیسرائیلییە ڕفێنراوەکان برسی دەکرێن، غەززەییەکان بڕێکی زۆر پێداویستی
وەردەگرن".
ئەو قسانەی
وەزیرەکی ئیسرائیل لە کاتێكدایە، لە غەززە بەهۆی نەبونی پێداویستی و خۆراکەوە دۆخی
برسێتی ڕاگەیەندراوە و ترەمپیش لەسەر دۆخەکە ئاماژەی بەوەکردوە؛ لە هەوڵدان
میکانیزمێک بدۆزنەوە تا بتوانن هاوکارییە مرۆییەکان بگەیەننە دانیشتوانی ناوچە گەمارۆدراوەکە.
326 جار خوێندراوەتەوە