دوای چەند رۆژ
لە ئاڵۆزییەکان سوپای هیندستان، دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی راستەوخۆی لە
ناوخۆی پاکستان ڕاگەیاند، ئاماژەی بەوەشکرد کە هێرشی ئاسمانیان لە سێ ناوچەی ناو
پاکستان ئەنجامداوە و نۆ پێگەیان بە ئامانج گرتوە و حکومەتی پاکستانیش گیانلەدەستدانی سێ کەسی راگەیاند و هەرەشەی وەڵامدانەوە دەکات .
هەواڵ:KNNC
دواجار دو دەوڵەتی خاوەن چەکی ئەتۆمی تەقەی راستەوخۆ کەوتە نێوانیان و حکومەتی هندستان بڵاویکردوەتەوە لە ژێر
ناونیشانی ئۆپەراسیۆنی سیندور، کە مەبەست
لێی بە ئامانجگرتنی ژێرخانی تیرۆرە لەناو خاکی پاکستاندا، هێرشی موشەکیان بۆسەر
ئەو وڵاتە ئەنجامداوە و نۆ پێگەیان کردوەتە ئامانج
لە بەرامبەردا وتەبێژی سەربازی پاکستان ڕایگەیاندوە کە هیندستان لە سێ شوێن بە موشەک هێرشی کردوەتە سەر وڵاتەکەی و بەهۆیەوە گیانلەدەستدان هەیە، هەروەها پشتڕاستی کردەوە کە ئیسلام ئاباد بەڵێنی وەڵامدانەوە هێرشەکەی هندستانی داوە و ڕایگەیاندوە هیچ فڕۆکەیەکی هندستان سنوری پاکستانی نەبەزاندوە و بەهۆی هێرشەکانی هندستانەوە گەشتە ئاسمانییەکانی پاکستان ڕاگیران.
سوپای پاکستان بڵاویکردوەتەوە بەهۆی هێرشەکانی هندستانەوە، سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 10 کەسی دیکەش بریندار بون و یەکێک لە قوتابخانە ئاینییەکان کراوەتە ئامانج.
555 جار خوێندراوەتەوە