بەمەبەستی ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی نێوانیان و ئەنجامدانی
رێككەوتنی ئاشتی، ئیمارات نێوەندگیری لە نێوان ئیسرائیل و سوریا بۆ دانوستان دەكات.
هەواڵ: (KNNC)
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویكردەوە؛ لەچوارچێوەی
هەوڵەكانی بۆ كۆكردنەوەی پاڵپشتی نێودەوڵەتی و هەرێمایەتی بۆ حكومەتەكەی، ئەحمەد
شەرع، سەرۆكی قۆناغی راگوزەری سوریا بەنیازە پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی
بكاتەوە و رێككەوتنی ئاشتی لەگەڵ واژۆ بكات.
ئاشكرایكردوە، بۆ دەستپێكردنی
دانوستانی نهێنی نێوان بەرپرسانی باڵای ئیسرائیل و سوریا، لە ئێستادا ئیمارات نێوندگیری
دەكات، هەوڵەكانی ئەو وڵاتەش لە دوای سەردانەكەی مانگی رابردوی شەرع و كۆبونەوەی
لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی ئیمارات دێت.
ئاژانسەكە ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، بەمەبەستی كۆكردنەوەی
پاڵپشتی نێودەوڵەتی و ناوچەیی بۆ حكومەتی نوێی دیمەشق، ئەحمەد شەرع سەردانی
ژمارەیەك وڵاتی كردوە كە تا ئێستا لەلایەن زۆرێك لە وڵاتانی گەورەی جیهانییەوە بە
فەرمی دانی پێدانەنراوە.
پێنج ساڵە ئیمارات رێككەوتی ئاشتی
لەگەڵ ئیسرائیل واژۆكردوە و پەیوەندییە دیپلۆماسییەكانی نێوانیان ئاسایی بوەتەوە،
هەروەها هەوڵەكانی بۆ رێككەوتنی ئاشتی لەنێوان ئیسرائیل و سوریا چڕكردوەتەوە.
359 جار خوێندراوەتەوە