ترەمپ: حوسییەکان ئاڵای سپیان هەڵکرد و داوادەکەن بۆردومان کردنیان ڕاگرین

KNN : Kurdish News Network
08:14 - 06/05/2025
جیهان
+
-



سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند، حوسییەکان داوای راگرتنی بۆردومانەکان دەکەن، خۆیان داوە بەدەستەوە و ئیتر شەڕیان ناوێت، ئێمەش باوەڕیان پێدەکەین و بۆردومانکردنیان ڕادەگرین


هەواڵ:KNNC


 ئەمڕۆ سێشەممە  دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند، حوسییەکان "تەسلیمبون" و داوایان لە ئەمەریکا کرد هێرشە ئاسمانییەکان بۆ سەریان ڕابگرێت، بەڵێنیان داوە هێڕشکردنە سەر کەشتییەکان رابگرن.

گەرچێ پیشتر بەڵێنی لەناوبردنیانی داوب، بەڵام ترەمپ دەڵێت، ئێمە باوەڕ بە بەڵێنەکانیان دەکەین و دەستبەجێ بۆردومانەکانی ئەمەریکا بۆسەر یەمەن رادەگرین.

ترەمپ لەمیانی بەخێرهاتنی سەرۆک وەزیرانی کەنەدا لە ئۆفیسەکەی خۆی، رایگەیاند، حوسییەکان داوایان لێکردین، چێتر شەڕیان ناوێت و بڕیاری راگرتنی هێرشیان داوە بۆ سەر کەشتییەکان و ئەمەریکاش بۆردومانەکانی بۆسەریان رادەگرێت.

ئەم لێدوانانەی ترەمپ لەکاتێكدایە لە ناوەڕاستی مانگی ئازارەوە تا ئێستا ئەمەریکا زیاتر لە هەزار و 200 هێرشی ئاسمانی و بۆردومانی هێزی دەریایی ئەنجامداوە و بە سەدان هاوڵاتی مەدەنی کوژراون و بریندار بون.

لە 15ی ئازاردا، ئەمەریکا هێرشەکانی بۆ سەر یەمەن دەستپێکردەوە، ئەمەش دوای فەرمانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا بۆ سوپای ئەمریکا بۆ دەستپێکردنی "هێرشێکی گەورە" بۆ سەر ئەو گروپە حوسییەکان، پێش ئەوەی هەڕەشەی "بەتەواوی لەناوبردنی"یان بکات.



279 جار خوێندراوەتەوە