ئەمەریكا: ئێران دەگەڕێتەوە بۆ ناو ئابوری جیهان

KNN : Kurdish News Network
06:41 - 07/05/2025
جیهان
+
-

جێگری سەرۆكی ئەمەریكا ئاشكرایدەكات؛ دوای سەركەوتویی دانوستانەكان و گەیشتن بە رێككەوتن لەسەر دۆسییە ئەتۆمییەكەی لەگەڵ ئێران، ئەمەریكا ئێران بە ئابوری جیهانەوە دەبەستێتەوە.


هەواڵ: (KNNC)


جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا رایگەیاند: لە دانوستانی نێوان واشنتۆن و تاران، رێككەوتن ئەنجام دەدرێت كە ئابوری ئێران بەجیهانەوە ببەسترێتەوە، لەهەمان كاتیشدا ناوەرۆكی رێككەوتنەوە رێگری لە ئەو وڵاتە دەكات خاوەندارێتی چەكی ئەتۆم بكات.


وتیشی: هەوڵەكانی سەرۆك ترەمپ بەئامانجی كەمكردنەوەی ژمارەی چەكی ئەتۆمە لە جیهاندا، بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ روسیا و چین كۆدەبێتەوە.


لای خۆشیەوە، ئاژانسی رۆیتەرز لەسەر زاری بەرپرسێکی ئێرانەوە ئاشکرای کرد، لە دانوستانەكانی نێوان وڵاتەكەی و ئەمەریكا قەبارەی یۆرانیۆم و میكانیزمی هەناردەكردنی یۆرانیۆمی پیتێنراو بۆ دەرەوەی وڵات بۆ روسیا و ئەمەریكاش، گفتۆیان لەسەر كراوە، هەروەك جەختی كردەوە؛ پیتاندنی یۆرانیرۆم بۆ تاران هێڵی سورە و بەهیچ شێوەیەك گفتوگۆی لەسەر ناكەن.


پێشتر و بەمەبەستی رێككەوتن لەنێوان واشنتۆن و تاران، وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا چەند مەرجێكی دیاریكردبو، كە یەكێك لەوانە دەست هەڵگرتن لە پیتاندنی یۆرانیۆم و چەند مەرجێكی دیكە، بەڵام ئێران وەڵامی دایەوە ئەو مەرجانە لەچوارچێوەی ئەو هێڵە سورانەدایە كە بۆ دانوستان دیاریكردوە.

1506 جار خوێندراوەتەوە