تاڵیبان: پێویستە پاکستان و هندستان لە ڕێگەی دیپلۆماسییەوە کێشەکانیان چارەسەر بکەن

KNN : Kurdish News Network
06:44 - 07/05/2025
جیهان
+
-



لە دوای گرژی و شەڕی نێوانیان، تاڵیبان داوا لە هندستان و پاکستان دەکات ئارامبگرن و سەقامگیر ناوچەکە نەخەنە مەترسییەوە و بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان لە بری بژاردەی شەڕ ڕێگەی گفتوگۆو  لێکتێگەیشتن بگرنەبەر.

 


هەواڵ:KNNC



ئەمڕۆ چوارشەممە، لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتی دەروەی تاڵیبان رایگەیاندوە، نیگەرانین لەڕوداوەکانی دوێنێ شەو، ئەو گرژی و شەڕەی رویداوە لە نێوان هندستان و پاکستاندا، ماییە نیگەرانییە، داواش لە هەردو وڵاتەکە دەکات کێشەکانیان لە ڕێگەی گفتوگۆ و لێکتێگەیشتنەوە چارەسەر بکەن.

تاڵیبان ئاماژەی بەوەشداوە سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەکە بۆ هەموان گرنگە و پێویستە هەردو وڵات بیپارێزن، شەڕ لە بەرژەوەنی هیچ لایەکدا نییە و لەبری ئەو بژاردەیە رێگەی دیپلۆماسی بگرنەبەر.

وەزارەتی دەرەوەی تاڵیبان جەخت لەوەدەکاتەوە سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەکە پەیوەندیدارە بەهەموانەوە، هەموان لێی بەرپرسن و پێویستە بە وریاییەوە مامەڵە بکرێت لەگەڵ روداوەکاندا.

دوێنێ شەو هیندستان ئۆپراسیۆنی سندوری لە دژی پاکستان ڕاگەیاند و لە ڕێگەی موشەکەوە ناوچەکانی پاکستان و جامو و کشمیری ژێر دەسەڵاتی پاکستانی کردە ئامانج


سوپای هیندستان ڕایگەیاند، لەم هێرشانەدا نۆ پێگەی  "تیرۆریستی" کراونەتە ئامانج.


پاکستان دەڵێت، هیندستان ناوچە مەدەنییەکانی کردۆتە ئامانج و بەهۆیەوە 26 کەس گیانیان لەدەستداوە و 46 کەسی دیکەش برینداربون.

لە بەرامبەردا پاکستان، وەڵامی هێرشەکانی دایەوە و ڕایگەیاند پێنج فڕۆکەی هندستانمان بە ئامانج گرتوە و چەن شوێنێکیشمان تۆپبارانکردوە.  

بەرپرسانی هندستانیش ڕایانگەیاندوە، بەهۆی تۆپبارانەکانی پاکستانەوە حەوت کەس کوژراون و 35 کەسیش برینداربون.


575 جار خوێندراوەتەوە