هەسەدە دیاریکردنى ئەبو حاتەم شەقرا وەک فەرماندەى سەربازى ڕۆژهەڵاتى سوریا قبوڵکراو نییە

KNN : Kurdish News Network
11:43 - 07/05/2025
کوردستان
+
-

هێزەکانى سوریاى دیموکرات دژى دیاریکردنى حاتەم ئەبو شەقرا وەک فەرماندەى سەربازى ڕۆژهەڵاتى سوریایە و رایگەیاند، شوێنى ئەو جۆرە کەسانە زیندانە نەک پێگەى هەستیارى دەوڵەت.

 

هەواڵ:KNNC

 

فەرهاد شامی، بەرپرسی ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات – هەسەدە رایگەیاند، دیاریکردنی ئەحمەد ئەلیهاوس ناسراو بە ئەبو حاتەم شەقرا، وەک فەرماندەی فیرقەیەکی سەربازی لە رۆژهەڵاتی سوریا قبوڵکراو نییە، چونکە تاوانبارە بە ئەنجامدانی ژماریەک تاوان و بە دیاریکراویش تیرۆرکردنی هەڤرین خەڵەف، سکرتێری پارتی سوریای ئایندە لە ساڵی 2019.

فەرهاد شامى ئاماژەى بۆئەوەشکرد، دامەزراندنى ئەو جۆرە کەسانە لە پێگە هەستیارەکانى سوریاى نوێدا هەنگاوێکى نەرێنی و قبوڵنەکراوە و دەبێتەهۆى لەکەدارکردنى دامەزراوەکانى دەوڵەت.

وتیشى: شوێنى ئەو جۆرە کەسانە کە لەسەر ئاستى ناوخۆ و نێودەوڵەتیش داواکراون، زیندانە نەک دامەزراوەکانى دەوڵەت.

ئەوەش دواى ئەوە دێت ڕۆژى دوشەممە وەزارەتى بەرگرى سوریا ئەبو حاتەم ئەلشەقراى وەک فەرماندەى فیرقەى 86ى سوپاى سوریا لە درێزور و ڕەققە و حەسەکە دیارى کرد، لەکاتێکدا بەهۆى ئەنجامدانى چەندین تاوانى دژى مرۆڤایەتى لە لیستى سزاکانى ئەمریکادایە.

560 جار خوێندراوەتەوە