گرژییەکانی نێوان هندستان و پاکستان لەسەر کشمیر
بەردەوامە و
بەپێی دواین ئامار، تائێستا (33) کەس کوژراون و (80) کەسی دیکەش برینداربون.
هەواڵ:KNNC
بەرپرسێکی هندستان ڕایگەیاند، بەهۆی تۆپبارانەکانی
پاکستان بۆ سەر بەشی هندستانی کشمیر، (7) کەس کوژراون و (35) کەسیش برینداربون.
ئەو بەرپرسە وتی: کە سێ فڕۆکەی جەنگی هندی بە هۆکارێکی
نادیار لە سەر خاکی هندستان کەوتونەتە خوارەوە.
هاوکات، وتەبێژی سوپای پاکستان ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند،
لە هێرشەکانی سوپای هندستان بۆ سەر شەش شوێن لە پاکستان ڕوبەڕوبونەوەی نێوان هەردو
سوپاکە لە ناوچەی کشمیر، لانی کەم (26) هاوڵاتی مەدەنی کوژراون و (46) کەسیش برینداربون.
هندستان ڕۆژی چوارشەممە هێرشی کردە سەر پاکستان
و بەشێک لە کشمیر کە لە ژێر دەسەڵاتی حکومەتی ئیسلام ئاباددایە، پاکستانیش بانگەشەی
ئەوەی کردوە کە پێنج فڕۆکەی جەنگی هندستانی خستۆتە خوارەوە، ئەمەش خراپترین شەڕی نێوان
ئەو دو وڵاتە نەیارەیە لە ماوەی زیاتر لە ٢٠ ساڵدا.
هندستان ڕایگەیاندوە کە نۆ شوێنی "ژێرخانی
تیرۆریستی" پاکستانی کردوەتە ئامانج، کە هەندێکیان پەیوەندییان بە هێرشێکی چەکدارییەوە
هەیە بۆ سەر گەشتیارانی هیندۆس کە مانگی ڕابردو ئەنجامدرابو.
هندستان و پاکستان لە ساڵی ١٩٤٧ەوە دو شەڕیان لەسەر
کشمیر کردوە، کە هەردولا داوای ئەو ناوچەیەک دەکەن و هەریەکەشیان بەشێکی ناوچەکەی
کۆنتڕۆڵ کردوە.
لە دوای ئاگربەستەوە لە ساڵی 2003 و هەروەها نوێکردنەوەی
ئاگربەستەکە لە ساڵی 2021دا، لێدان و روبەڕوبونەوەی نێوان ئەو دو وڵاتە زۆر دەگمەن
بو.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا
دۆخەکەی بە "شەرمەزارکەر" وەسف کرد و دەڵێت"هیوادارم بە خێرایی کۆتایی
پێبێت".
72 جار خوێندراوەتەوە