ئەلیخاندرۆ هێرناندێز بەداوەری یاریی كلاسیكۆ دیاریكرا

KNN : Kurdish News Network
01:00 - 06/05/2025
وەرزش
+
-

ئەلیخاندرۆ هێرناندێز بەداوەری یاریی كلاسیكۆی خولی ئیسپانیای نێوان بارسێلۆنا و ڕیاڵ مەدرید دیاریكرا.

 

وەزرش:KNNC

 

ئاژانسی ریلیڤۆی ئیسپانی بڵاویكردۆتەوە ئەلیخاندرۆ هێرناندێز ئەركی داوەریكردنی یاریی كلاسیكۆی نێوان بارسێلۆناو ڕیاڵ مەدریدی پێ سپێردراوە كە یەكێكە لە یاریییەكانی هەفتەی 35ی لالیگاو یەكشەممەی داهاتو لە یاریگای لویس كۆمپانیس بەڕێوەدەچێت.

 

ئەلیخاندرۆ هێرناندێز 4 جار داوەری یاری كلاسیكۆ بووە كە یارییەكیان بەسودی ڕیاڵاَ مەدرید و كلاسیكۆیەكی تریشیان لەبەرژەوەندی بارسێلۆنا كۆتایی هاتوە، هاوكات ئەو دو جەمسەرە گەورەیەی ئیسپانیا بەداوەری هێرناندێز دو یاریی نێوانیان یەكسانكردوە.

 

دواین داوەریكردنی ئەلیخاندرۆ هێرناندێز بۆ ساڵی 2019 دەگەڕێتەوە، كاتێك لە یارییەكی لالیگادا هەردو یانە لە یاریگای كامپ نو بە بێ گۆڵ یەكسانببون.

48 جار خوێندراوەتەوە