سەرۆکی پێشوی پەرلەمانی
تورکیا لە بارەی گومان لە هەوڵی تیرۆرکردنی سورەیا ئوندەر ڕایگەیاند، ئەو
کەسانەی بەشداری ئەم پرۆسەیە دەکەن پێویستە زۆر وریا بن و دەوڵەت لەژێر پارێزگارییەکی
چڕدا بیانهێڵێتەوە.
هەواڵ:KNNC
دوای ڕاگەیەندراوەکەی
ئەمڕۆی دەمپارتی لە بارەی گومان لە هەوڵێک بۆ تیرۆر کردنی سری سورەیا ئوندەر،
ئەندامی شاندی ئیمڕاڵی پێش نەخۆشکەوتنی، بوڵەند ئارینچ، داوایەکی لەو کەسانەکرد
کە بەشداری پرۆسەی ئاشتی دەبن.
قسەکانی ئارینج دوای 40
خولەک لە کۆبونەوە هات لەگەڵ تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکی دەمپارتی و پەروین
بوڵدان، ئەندامی شاندی ئیمراڵی کە بەمەبەستی سەرەخۆشی لە کۆچی دوایی
ئەندامەکەی شاندی ئیمرآڵی سەردانی کردبون.
ئارنچ لە وەڵامی پرسیارێکی
میدیاکانی تورکیادا سەبارەت بە گومان لە هەوڵی تیرۆرکردنی ئۆندەر
وتی، لە کۆبونەوەکەدا قسەمان لەسەر نەکرد، بەڵام ڕاوێژکارەکانم کاتێک
دەهاتم باسی ڕاگەیەندراوەکەی دەمپارتیان کرد.
وتیشی: بێگومان لێکۆڵینەوە
لەسەر ئەو ڕوداوە دەکرێت، من هیچ زانیارییەکم لەسەر ئەو بابەتە نییە، بەڵام هەر
شتێک دەتوانرێت بەرامبەر ئەو کەسانە بکرێت کە هەنگاویان ناوە بۆ چارەسەرکردنی
هەندێک کێشەی ڕەگداکوتاو لە ڕابردو و ئەمڕۆدا.
وتیشی: ئەو کەسانەی
کە بەشداری ئەم پرۆسەیە دەکەن پێویستە زۆر وریا بن و دەوڵەت پێویستی بە پاراستنی زۆر هەیە.
ئەمڕۆ، دەمپارتی لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرایکرد، رۆژی دوی نیسانی ئەمساڵ، کە 13 ڕۆژ
پێش نەخۆشکەوتنی دەکات، سڕی سورەیا ئوندەر، ئەندامی
پێشوی شاندی ئیمراڵی پارتەکە و جێگری سەرۆکی پەرلەمانی
تورکیا، لەبارەی جێگیرکردنی پارچە ئاسنێکی تیژ لە
تایەی ئۆتۆمبێلەکەی ئاگاداری کردونەتەوە.
لەبارەی
لێکۆڵینەوەکانیش، دەمپارتی
دەڵێت: بەڵگەکانیان داوەتە دەست بەرپرسانی تورکیا بۆ
ئەوەی لێکۆڵینەوەی تەواو ئەنجام بدرێت، بەڵام
بەهۆی هەستیاریی بابەتەکە، لەو کاتەدا بۆ ڕایگشتی ڕون نەکراوەتەوەو
لە ئێستاشدا سەرباری لێکۆڵینەوە بەردەوامەکان،
هیچ ئەنجامێکی ڕونیان بەدەست نەگەیشتوە.
194 جار خوێندراوەتەوە