ئێران بۆ ئیسرائیل: هەر هەڵەیەک بکەن دەرگاکانی دۆزەختان بە رودا دەکەینەوە

KNN : Kurdish News Network
07:29 - 08/05/2025
جیهان
+
-


لە وەڵامی هەڕەشەکانی نەتانیاهۆدا، فەرماندەی سوپای پاسداران هەرەشە لە ئیسرائیل دەکات و دەڵێت؛ 1000 موشەکمان ئامادەیە واز لە هەرەشەکردن بهێنن، ئەگەر هەڵەیەک بکەن دەرگاکانی دۆزەختان بەڕودا دەکەینەوە.

هەواڵ: KNNC

ئەمڕۆ پێنجشەممە، فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران، حسێن سەلامی  پەیامێكی ئاڕاستەی ئیسرائیل کرد و دەڵێت؛ لەشوێن خۆتان دانیشن و هەڕەشەی هێرشی موشەکی دەکات ئەگەر ئیسرائیل هەر هەنگاوێک دژی ئێران بگرێتەبەر.


فەرماندەی سوپای پاسداران دەڵێت؛ نەتانیاهۆ "لەم ڕۆژانەدا بەردەوام هەڕەشە دەکات، هۆشدارییەکی پێدەدەم و  ئەمە زۆر جددی و ڕاستەقینە، ئەگەر هەڵەیەک بکەن، ئێمە دەرگاکانی دۆزەختان بەڕودا دەکەینەوە".

ناوبراو باسی لەوەشکردوە، ئامادەکارییەکی بەرفراوانیان بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ئیسرائیل کردوە، ئەگەر هەڵەیەک بکەن، روبەڕوی کارەساتیان دەکەنەوە و ئۆپراسیۆنەکانی (بەڵێنی ڕاستگۆیانە 1 و 2) یان لەبیر دەبەنەوە.


ئەم هەڕەشانەی فەرماندەی سوپای پاسداران لە وەڵامی هەڕەشەکانی نەتانیاهۆدایە کە لە دوای ئەوەی حوسییەکان هێرشیان کردە سەر فڕۆکەخانەی بن گوریۆن، سوێندی خوارد تۆڵە لە حوسییەکان و ئێرانیش دەکاتەوە.


455 جار خوێندراوەتەوە