ترێنت ئەلێكسەندەر ئارنۆڵد بەشێوەیەكی فەرمی ماڵئاواییكردن
و جیابونەوەی لەیانەی لیڤەرپوڵ راگەیاند.
هەواڵ:KNNC
گرێبەستەكەی ئارنۆڵد و لیڤەرپوڵ حوزەیرانی ئەمسال
كۆتایی دێت، بەوەش بەگرێبەستی ئازاد و بێبەرامبەر پەیوەندی بەیانەی داهاتویەوە دەكات
، بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵیش یاریزانە ئینگلیزیەكە لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید رێككەوتوە
و بۆ ماوەی پێنج ساڵ گرێبەست لەگەڵ یانە ئیسپانیەكە واژۆدەكات.
ئارنۆڵد لەئەكادیمیای یانەی لیڤەرپولەوە و لەتەمەنی
شەش ساڵییەوە دەستی پێكردوە و ماوەی 20 ساڵە لەگەڵ یانە ئینگلیزیەكە بەردەوامە.
ئارنۆڵد لەگەڵ لیڤەرپوڵ بەشداری لە 352 یاریدا
كردوە و جگە لە 23 گۆڵ 92 ئاسیستیشی كردوە و لەگەڵیدا چەندین نازناوی بەدەستهێناوە
كە گرنگترینیان نازناوەكانی پرێمەرلیگ و چامپیۆنس لیگە.
ئارنۆڵد لەنامەی ماڵئاواییەكەیدا كە نیوەڕۆی ئەمرۆ
بڵاویكردەوە نوسیویەتی: ئەم یانەیە یانەی ژیانمە ماوەی 20 ساڵە هەمو جیهانی من لیڤەرپوڵە.
راشیگەیاندوە لەئەكادیمیاوە تا ئەمرۆ خۆشەویستی
و پاڵپشتی زۆری لە یانەیەكەوە بەدەستهێناوەو تامردن شانازییان پێوەدەكات و خۆی بەقەرزارباریان
دەزانێت.
76 جار خوێندراوەتەوە