یانەی ئەهلی میسری لە
هەوڵی ئەوەدایە بۆ تەنیا مانگێكی مۆندیالی یانەكانی ئەمساڵ گرێبەست لەگەڵ كریستیانۆ
رۆناڵدۆدا بكات.
وەرزش:KNNC
میدیاكانی میسر بڵاویانكردۆتەوە،
یانەی ئەهلی كە خاوەن باشترین مێژو و تۆمارە لە كیشوەری ئەفریقادا بیر لە بیرۆكەی
واژۆكردنی گرێبەست لەگەڵ كریستیانۆ رۆناڵدۆ دەكاتەوە.
بڵاویشیانكردۆتەوە، بیرۆكە
شێتانەكەی ئەهلی گرێبەستكردنە لەگەڵ ئەفسانە پۆرتوگالیە بۆ مانگێك تاكو بەشداری مۆندیالی
یانەكانی ئەمساڵ بكات.
میدیاكانی میسر باسیان
لەوە كردوە فیفا دەیەوێت بۆ دواین جار مێسی و كریستیانۆ لە پاڵەوانێتییەكی ئاستی یانەكان
كۆبكاتەوەو هەمو ڕێگایەكیشی ئاسان كردوە بۆئەوەی ئەستێرەكەی نەسڕ لە مۆندیالەكەدا
ئامادەببێت.
ئاسانكارییەكەی فیفا بەشێوەیەكە
كە یانەكان دەتوانن بۆ ماوەی مانگێك گرێبەست لەگەڵ یاریزاناندا ئەنجامبدەن.
جێی سەرنجە 15ی مانگی
6ی داهاتو یاری كردنەوەی مۆندیالی یانەكان دەكەوێتە نێوان ئەهلی و ئینتەرمیامی ئەمریكی
كە مێسی لە ریزەكانیدا یاری دەكات.
57 جار خوێندراوەتەوە