بەهەڵسەنگاندنی ئاستیان
لە كلاسیكۆی یاریی كۆتایی جامی شای ئیسپانیا، یاریزانانی ڕیاڵ مەدرید بڕوایان وایە
جیاوازیان لەگەڵ تیمەكەی هانز فلیك زۆر نییە.
وەرزش:KNNC
بەپێی زانیارییەكانی رۆژنامەی
ئاس یاریزانانی ڕیاڵ مەدرید هێشتا لە یەكلاكردنەوەی نازناوی لالیگا بێهیوا نەبون و
بڕوایان وایە دەتوانن ببنە پاڵەوانی خولەكە.
لەهەواڵەكەی ئاسدا
هاتوە، بەهەڵسەنگاندنی ئاستیان لە دواین كلاسیكۆدا یاریزانانی ڕیاڵ مەدرید گەیشتون
بەو دەرئەنجامەكەی كە جیاوازیەكەیان لەگەڵ بارسێلۆنا زۆر نییە، بەراورد بەكلاسیكۆی
جامی سوپەرو كلاسیكۆی لالیگا كە لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ بەڕێوەچو.
ئاس باسیلەوەشكردوە، جەنگاوەرەكانی
كارلۆ ئەنچیلۆتی متمانەیان بەخۆیان هەیە كە توانای ئەوەیان هەیە لە ڕێگای پارێزگاریكردن
لەخولی ئیسپانیا كلاسیكۆی داهاتوی یاریگای لویس كۆمپانیس لە بارسێلۆنا ببەنەوە.
104 جار خوێندراوەتەوە