سەرەڕای ئەوەی بارسێلۆنا هێشتا ڕاپۆرتی پێكانەكەی
جول كۆندی بڵاونەكردۆتەوە، بەڵام سەرچاوەكان دەڵێن بەدڵنیایەوە بەشداری یارییەكەی
ئینتەرمیلان و كلاسیكۆی خولی ئیسپانیا ناكات.
وەرزش:KNNC
زۆرێك لەسەرچاوەكانی هەواڵ كۆكن لەسەرئەوەی كە
جول كۆندی بەهۆی پێكان چەند هەفتەیەك لە بارسێلۆنا دوردەكەوێتەوە.
لەو بارەیەوە رۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی لەسەرچاوەی
زانیارییەكانەوە دەستی كەوتوە بەرگریكارە فەرەنسیەكە بەدڵنیایەوە بەشداری یاری گەڕانەوەی
نیوەی كۆتایی چامپیۆنس لیگ لەبەرامبەر ئینتەر میلان ناكات كە سێشەممەی داهاتو لە یاریگای
جۆسێپی میاتزا بەڕێوەدەچێت.
سپۆرت بڵاویكردۆتەوە، جول كوندی لەكلاسیكۆی خولی
ئیسپانیا لەدژی ڕیاڵ مەدرید ئامادەنابێت كە ئەو ڕوبەڕوبونەوەیەش لە 11ی ئەم مانگەدا
لە یاریگای لویس كۆمپانیس ئەنجامدەدرێت.
كۆندی لە تایمی یەكەمی یارییەكەی نێوان بارسێلۆنا
و ئینتەرمیلان لە چامپیۆنس لیگدا لەماسولكەكانی رانیدا دوچاری پێكان بوە.
69 جار خوێندراوەتەوە