یانەی مانچستەریونایتد
ئامادەكاری بۆ ئەنجامدانی گۆڕانكاری گەورە لە هاوینی داهاتودا دەستپێكردوە.
وەرزش:KNNC
بەپێی زانیاری
سەرچاوەكانی نزیك لە مانچستەریونایتد رۆبین ئامۆریمی ڕاهێنەری یانەكە پلانی خۆی بۆ
مێركاتۆی هاوینەی داهاتو ڕادەستی بەرپرسانی یانەكەی شاری مانچستەری كردوە.
سەرچاوەكان
ئاشكرایان كردوە ئامۆریم ناوی شەش یاریزانی بە كارگێڕی مانچستەریونایتد ڕاگەیاندوە
كە لە پلانەكانیدا نەماون و وەرزی نوێ لەگەڵیاندا دەست پێناكات.
ئەو شەش یاریزانەش
كاسیمیرۆ و ماركۆس ڕاشفۆرد و ئەنتۆنی و گارناچۆ و سانچۆ و مالاسیان.
سەرچاوەكان
ئاشكراشیان كردوە رۆبین ئامۆریمی ڕاهێنەری پۆرتوگالی جوڵەكانی لەدوای كۆتایی هاتنی
ئەم وەرزەوە دەستپێدەكات و ناوی چەند یاریزانێكی بۆ پێگەی هێرشبردن و بەرگری بۆ
كارگێڕی مانچستەریونایتد پێشنیاز كردوە.
ئامۆریم سەركردایەتی
گۆڕانكارییەكانی شەیتانە سورەكان دەكات و بەڵێنی گەڕانەوەیەكی بەهێز بۆ كێبڕكێكردن
لەسەر نازناوەكان بە خاوەنەكانی مانچستەریونایتد داوە.
39 جار خوێندراوەتەوە