وەزیری دەرەوەی
ئێران رایگەیاند، ئێران وەک ئەندامێکی دامەزرێنەری پەیمانی نەهێشتنی چەکی ئەتۆمی مافی ئەوەی هەیە خاوەنی سوڕێکی تەواوەتی سوتەمەنی ئەتۆمی بێت.
هەواڵ:KNNC
عەباس عراقچی، وەزیری
دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ شەممە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نوسیویەتی: "من لە
شیکردنەوەی پرسە سەرەکییەکانی پەیوەست بە دانوستانە ئەتۆمییەکان خۆم لە میدیاکان
بەدور دەگرم".
دەڵێت: " ئەوەی
دەمەوێت بیڵێم ئەوەیە دوبارەکردنەوەی درۆ راستییە بنەڕەتییەکان ناگۆڕێت، ئێران وەک
یەکێک لە دامەزرێنەرانی پەیمانی نەهێشتنی چەکی ئەتۆمی بەتەواوی مافی ئەوەی هەیە کە
چەرخێکی تەواوی سوتەمەنی ئەتۆمی هەبێت، جگەلەوەش چەندین ئەندامی ئەو رێکخراوە هەن
کە یۆرانیۆم دەپیتێنن و چەکی ئەتۆمیش رەتدەکەنەوە، ئەو پرسە جگە لە ئێران چەند
وڵاتێکی ئاسایی و ئەوروپی و ئەمەریکای باشوریش دەگرێتەوە".
نوسیویشیەتی: گرتنەبەری هەڵوێستی توند و لێدوانی ئیستفزازی
تەنها چانسی سەرکەوتن لەناودەبات، رێکەوتنێکی گرنگ لەبەردەمدایە، تەنها ئیرادەی
سیاسی و یەکلاکەرەوە و دیدێکی دادپەروەرانەی پێویستە.
51 جار خوێندراوەتەوە