بۆ بینی هونەرمەندی دڵخوازی ناچار دەبێت دزی بکات

KNN : Kurdish News Network
10:23 - 01/05/2025
هەمەڕەنگ
+
-



پۆلیسی تاران هاوڵاتییەکی بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیرکردوە و رایانگەیاندوە؛ لەکاتی لێکۆڵینەوەدا دەرکەوتوە هۆکاری دزیکردنەکەی ئەوە بوە بچێتە زیندانی ئەوین لە تاران، کە هونەرمەند ئەمیر تەتلۆ لێیە و ئەو تۆمەتبارە هەوادارێکی سەرسەختی هونەرمەندەکەیە.


هەواڵ:KNNC 

میدیاکانی ئێران بڵاویان کردوەتەوە، پۆلیسی تاران تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردوە بە تۆمەتی دزینی موبایل و لە دوای لێکۆڵێنەوە لەگەڵیدا دانیبەوەدا ناوە ئەو کارەی بۆیە کردوە تا بچێتە زیندانی ئەوین لە تاران  بۆ بینینی ئەمیر تەتلۆ.

ئەو تۆمەتبارە هەوادارێکی سەرسەختی ئەمیر تەتلۆیە، کە لە ئیستادا لە هەمان زیندانی لە تاران دەستبەسەرە، بۆ ئەوەی بە دیداری هونەرمەندە دڵخوازەکەی ساد ببێت پەنای بۆ کاری دزی کردن بردوە و  دانی بەوەشداناوە کە  ماددەی هۆشبەری "گۆل" بەکاردەهێنێت بۆ ئەوەی بەسەر دزیکردنەکەیدا زاڵبێت و ئەو کارەسێ لەگەڵ گرپێکدا کردوە.



وتوشیەتی لەبەر خۆشەویستی بۆ ئەو گۆرانیبێژە، هەمو جەستەی جگە لە دەموچای وەک ئەو تاتۆی کردوە، بەهۆی ئەوەی دایکی ڕێگەی پێنەداوە، نەیتوانیوە تاتۆی دەموچاوی بکات.

باسی لەوەشکردوە لە کاتی دیزکردنەکانیدا نەترساوە و ویستی بوە دەستگیربکرێت، تا بەهۆیەوە بچێتە زیندان و  بە دیداری تەتلۆ بگات.


تۆمەتبارەکە دەڵێت داوام لە دایکم کردوە دوعام بۆ بکات لە کاتی دەستگیرکردنمدا بچمە هەمان زیندانی کە ئەمیر تەتلۆی تێدایە.


ئەمیر حسێن مەغسودلو ناسراو بە ئەمیر تەتلۆ، کە لە کانونی دوەمی ساڵی 2023، دوای ئەوەی نزیکەی شەش ساڵ لە تورکیا ژیا و دواتر لەسەر داوای ئێران گەڕێندرایەوە بۆ ئەو وڵاتە.

تەتلۆ ڕوبەڕوی  چەندین تۆمەتی جۆراوجۆر بوەتەوە،  تۆمەتەکانی بریتین لە هاندانی گەندەڵی و لەشفرۆشی، سوکایەتی بە پێغەمبەری ئیسلام، چالاکیی دژی حکومەتی ئێران، بڵاوکردنەوەی ناوەڕۆکی قێزەون، دامەزراندنی سایتی گرەوکردن و تاوان دژی حەیا.





460 جار خوێندراوەتەوە