كەسێكی دیكە لە شاری كەركوك بەهۆی تای خوێنبەربونەوە گیانی
لەدەستدا و تەندروستی كەركوكیش ئاشكرای دەكات حاڵەتێكی دیكەیان تۆماركردوە.
هەواڵ: (KNNC)
پەیامنێری (كەی ئێن ئێن) رایگەیاند: زەكەریا قاسم تەمەن (52)
ساڵ دانیشتوی گەڕەكی روناكی لەشاری كەركوك و پیشەی گۆشتفرۆش بوە، یەكێك بو لە
توشبوانی تای خوێن بەربون، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە گیانی لەدەستدا،
وتیشی: ساڵی رابردوش برایەكی زەكەریا قاسم بە تای خوێن بەربون گیانی لەدەستداوە.
رونیكردەوە؛ زانیاری لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی كەركوك وەرگرتوە
كە حاڵەتێكی دیكەی توشبون بەتای خوێن بەربون كە كارمەندی بەڕێوەبەرایەتییەكەیانە،
تۆمار كردوە.
پەیامنێری (كەی ئێن ئێن) ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، لەسەرتاسەری
عێراق و بەهۆی توشبونیان بەتای خوێن بەربون پێنج كەس گیانیان لەدەستداوە كە لەو
ژمارە سێ گیان لەدەستدانیان لە شاری كەركوك بوە.
هاوكات بۆ خۆپاراستن
لە تای خوێن بەربون، وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان چەند رێنماییەكی
بڵاوكردوەتەوە و داوا دەكات هاوڵاتیان پابەندبن پێوەی.
کەرکوک - ئۆژین جۆڵا
91 جار خوێندراوەتەوە