وەزارەتی تەندروستی
حوکمەتی هەرێم، چەند رێنماییەکی بڵاوکردوەتەوە و داوا لە هاوڵاتییان دەکات بۆ
خۆپاراستن لە توشبون بە تای خوێنبەربون خۆیان بەدوربگرن لە سەربڕینی ئاژەڵ لەسەر
شەقامەکان.
تەندروستی:KNNC
رێنماییەکانی وەزارەتی
تەندروستی هەرێم بۆ رێگری لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی تای خوێنبەربون:
- سەربڕینی ئاژەڵ پێویستە
لەناوئەو سەربڕینخانانەدا بێت کەڕێگە پێدراون وپزیشکی ڤێنتەرنەی سەرپەرشتی دەکات .
- لەکاتی سەربڕینی ئاژەڵدا وە کەوڵکردن یان پارچەپارچەکردنی
گۆشتەکەیدا پۆشینی جل وبەرگی خۆپارێزی وەک(دەستکێش
،جزمە ،سەدریەی پلاستیك ، ماسکی دەمووچاو
) پێویستە لەبەرکرێن.
- نابێت خانەوادە یان خەڵک کۆ ببنەوە لەچواردەوری سەربڕەکە
(قەساب) وە نابێت هاوکاری بکەن لەکاتی سەربڕینی ئاژەڵ و پارچە پارچە کردنی گۆشت.
- بەبێ دەستکێش مامەڵە کردن لەگەڵ جەستەی ئاژەڵی سەربڕاو مەکە
وە دوای پۆشینی دەستکێش و کەلوپەلی خۆپارێزی گۆشتەکە پارچەپارچە بکە و پاشان دەستت
بەباشی بشۆ.
- لابردنی پاشماوەی ئاژەڵە
سەربڕاوەکان ودانانی کیسی داخراو فڕێدانی بۆشوێنی تایبەت.
- بەکارهێنانی چەقۆ و تەختەی
پارچەپارچەکردنی تایبەت بەگۆشت، هەروەها شتن و پاکژکردنەوەی تەختە و چەقۆکان دوای
بەکارهێنان.
-پاککردنەوەی ئەو شوێنەی
ئاژەڵەکەی لێسەردەبڕێت بەتایبەت ئەوشوێنانەی خوێنی لێیە بەماددەی کلۆریین (بلیچ-
موعجیزە) ڕونکراوە.
- باشتر وايە گۆشت دواى
سەربڕينى ئاژەل بۆماوەى نيو كاتژمێر لە پلەى (4 - 8 )پلەى سەدى هەڵبگيرێت پاشان بەكاربهێنريت،
بەڵام گۆشتی کوڵاو هیچ کێشەی نیە و سەلامەتە و نابێتە هۆی توشبون بەنەخۆشی تای خوێن
بەربون.
-ئەگەر ئاژەڵ
گەنە يان مێروى ترى هەبو باشتر وايە نەيكڕيت يان سەری نەبڕیت بۆ دوربوون لە نەخۆشى
تای خوێنبەربون، ئەم نەخۆشیە لەنێوان ئاژەڵەکان دەگوازرێتەوە، وە بۆ مرۆڤیش، بەهۆی
گەنە و مێروەکانی کەلەسەر ئاژەڵەکان دەژین وەبەهۆی خوێن و گۆشتی ئاژەڵەکەوە دەگوازرێتەوە.
175 جار خوێندراوەتەوە