نەخشەرێگەی ئەمەریكا بۆ كۆتایی هێنان بە جەنگی ئۆكرانیا

KNN : Kurdish News Network
07:29 - 23/04/2025
جیهان
+
-

بەپێی ئەو بەڵگانەی دەست میدیا ئەمەریكییەكان كەوتون، ئەمەریكا نەخشەڕێگەی كۆتایی هێنانی جەنگی ئۆكرانیا داڕشتوە كە تیادا ئەمەریكا بەڵێنی بە كیێ داوە گەرەنتی هێزی ئەمنی ئەوروپی و بڵاوەپێکردنی هێزی ئاشتی پارێز بۆ ئۆكرانیا كراوە.


هەواڵ: (KNNC)


لەوبارەیەوە، ماڵپەڕی هەواڵی ئەکسیۆس بڵاویکردەوە، بەڵگەنامە و نەخشەڕێگەی ئەمەریکا بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی نێوان مۆسكۆ و كیێڤ تەنها لە یەک لاپەڕە پێکهاتوە، كە تیایدا ئاماژە بۆ ئەوەكراوە؛ سنوری وێستگەی ئەتۆمی زاپۆریژیا خاکی ئۆکرانیایە، بەڵام لەلایەن ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكاوە بەڕێوەدەبرێت.


ئەوەشیخستوەتەڕو، یەكێكی دیكە لە خاڵەكانی بەڵگەنامەکەدا؛ گەرەنتی هێزی ئەمنی ئەوروپی و بڵاوەپێکردنی هێزی ئاشتی پارێز بۆ ئۆكرانیا كراوە، لەگەڵ لابردنی بەربەستی روسیا بۆ گەیشتنی ئاوی روباری دنیپەر بە ئۆکرانیا، خراوەتەڕو، هەروەها پێشكەش كردنی هاوكاری بۆ ئاوەدانکردنەوەی ئەو وڵاتە.



لە نەخشە رێگەكەی ئەمەریكادا پێشناز بۆ مۆسكۆ كراوە كە تیایدا هاتوە: ئەو سزایانەی لە ساڵی (2014)ـوە بەسەر روسیادا سەپێندراون هەڵدەگیرێن، هەروەك بەڵێنیشی بەروسیا داوە كە رێگری بكات كە ئۆکرانیا پەیوەندی بە ناتۆوە نەکات.

388 جار خوێندراوەتەوە