دەیان پەرلەمانتاری عێراق داوای ڕێگری لە هاتنی سەرۆکی کاتی
سوریا بۆ عێراق دەکەن، ئه‌مینداری گشتیی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌قیش ده‌ڵێت:
سه‌ردانی ئەحمەد شەرع بۆ عێراق کاتی نەهاتوە.
هەواڵ:KNNC
بە گوێرەی میدیاکانی عێراق 50 پەرلەمانتاری
عێراق واژۆیان كۆكردوەتەوە بۆ ئەوەی پەرلەمان بڕیارێك دەربكات بۆ رێگری
لە هاتنی ئەحمەد شەرع، سەرۆكی کاتی دەسەڵاتی سوریا بۆ عێراق.
لای خۆشییەوە قه‌یس خه‌زعه‌لی، ئه‌مینداری گشتیی
عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق له په‌یامێكدا ڕایگه‌یاندوه، سه‌ردانی ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی
دەسەڵاتی سوریا بۆ عێراق كاتی نه‌هاتوه و زوه، چونكه ئه‌گه‌ر یاسای عێراقی
جێبه‌جێ بكرێت، شەرع له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستگیر ده‌كرێت به‌و پێیه‌ی
فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌رچوه.
بڕیار وایه كۆبونه‌وه‌ی كۆمكاری وڵاتانی عه‌ره‌بی
له به‌غدا به‌ڕێوه بچێت و محه‌ممه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له میانی
به‌شداریی له نۆیه‌مین دیداری سلێمانی له پانێڵێكدا ڕایگه‌یاند، ئه‌حمه‌د شه‌رع، به‌فەرمی بۆ کۆبونەوەکە بانگهێشت كردوه.
78 جار خوێندراوەتەوە