بزوتنەوەی حەماس،
وەک پەیامێک بۆ ئیسرائیل گرتەیەکی دیکەی ڤیدیۆیی دیلێکی ئیسرائیلیان بڵاوکردەوە، کە تێیدا قسە لەگەڵ ئەندامانی
خێزانەکەی دەکات و دەڵێت؛ هەوڵی ڕزگارکردنمان بدەن.
هەواڵ:KNNC
ئەمڕۆ شەممە لیواکانی
عیزەدین قەسام، باڵی چەکداری بزوتنەوەی حەماس،گرتەی
دیلێکیان بڵاوکردوەتەوە کە ماوەکەی چوار خولەک دەخایەنێت و تێیدا بە تەلەفۆن لەگەڵ هاوسەر و کوڕ و دایکیدا
قسە دەکات.
دیلەکەی دەستی حەماس لە
قسەکانی لەگەڵ دایکیدا دەڵێت؛ دایکی ئازیزم، بە دڵنیاییەوە تۆ شەڕم بۆ دەکەیت وەک
چۆن هەمیشە ئەوەت بۆ کردوە لە ڕابردودا.
بە گوێرەی
زانیارییەکانی میدیا ئیسرائیلییەکان ئەو کەسەی لە گرتەکەدا دەردەکەوێت ناوی ئێلکانا
بۆهبۆتە، وەک ئەوەی لە گرتەکەدا دەردەکەوێت، داوای لە ئیسرائیلییەکان دەکات بەردەوام بن لە فشارەکانیان بەمەبەستی ئازادکردنی
خۆی و بارمتەکانی دیکەش.
ئاماژەی بەوەشکردوە،
پێویستە فشار بخەنە سەر حکومەت بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ حەماس و کۆتایهێنان بە شەڕ و ئازادکردنی بارمتەکان.
ناوبراو داوای لە
براکەی کردوە کە خاوەنی ڕەگەزنامەی ئەمەریکییە، بچێتە کۆشکی سپی و لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ
سەرۆکی ئەەمریکا قسە بکات و لەبارەی بەڵێنەکەی بۆ ئازادکردنی زیندانییەکان لە غەززە
لێی بپرسێت.
لیواکانی ئەلقەسام
لە کۆتایی ڤیدیۆکەدا وەک پەیامێک بە وێنەی
کاتژمێرێکی لمی کۆتاییان بە ڤیدیۆکە هێناوە، کە لە ژێرەوەیدا بە زمانەکانی
عەرەبی، ئینگلیزی و عیبری نوسراوە "ناگەڕێنەوە مەگەر لە ڕێگەی ڕێکەوتنەوە
نەبێت... کات تەواو دەبێت".
1157 جار خوێندراوەتەوە