سێ ڕۆژە کچێک لە ناحیەی دینارتە ونبووە و سەدان کەس بەدوایدا دەگەڕێن

KNN : Kurdish News Network
08:59 - 27/09/2026
کوردستان
+
-

كچێكی تەمەن 24 ساڵان لە سنوری قەزای ئاکرێ بۆ ماوەی سێ ڕۆژە بێسەروشوێنە، کەسوکارەکەشی دەڵێن، لەکاتی لەوەڕاندنی مەڕوماڵاتدا لەپڕ دیارنەماوە و تاوەکو ئێستا هیچ سۆراغێکی نییە.

 

بەپێی زانیارییەکان، کچەکە ناوی (شیرین یاسین ئەحمەد)ـە و دانیشتووی گوندی کانی هەنجیرۆکەیە. مامی شیرین ئاماژە بەوە دەکات، بەمەبەستی بەخێوکردنی مەڕوماڵات لەگەڵ خێزانەکەی چوونەتە گوندی کادانا لە سنووری ناحیەی دینارتەی سەر بە قەزای ئاکرێ، بەڵام لە ڕۆژی ڕووناک و پێش نیوەڕۆدا، بە شێوەیەکی لەپڕ لە دایک و خێزانەکەی دابڕاوە و ونبووە.

 

ماوەی سێ ڕۆژ و سێ شەوە سەدان کەس لە کەسوکار، هاووڵاتییانی خۆبەخش و خەڵکی گوندەکانی دەوروبەر سەرقاڵی گەڕانن بەدوایدا. سەرەڕای گەڕانێکی فراوان لە شاخ و دۆڵ و ناوچە سەختەکاندا، بەڵام تاوەکو ئەم ساتە هیچ ئاسەوار و زانیارییەک لەسەر چارەنووسی ئەو کچە دەستنەکەوتووە و نەدۆزراوەتەوە.

 

حسێن حەسەن

263 جار خوێندراوەتەوە