میدیاكانی ئێران: گەڕی دوەمی دانوستانی نێوان تاران و واشنتۆن ئەرێنی بوە

KNN : Kurdish News Network
04:51 - 19/04/2025
جیهان
+
-

میدیاكانی ئێران بڵاویانكردەوە؛ گەڕی دوەمی دانوستانەكانی نێوان تاران و واشنتۆن كۆتایی هات و كۆبونەوەكان ئەرێنی بون و بڕیار وایە لە چەند رۆژی داهاتودا گەڕی سێیەمی دانوستانەكان بەڕێوەبچن.


هەواڵ: (KNNC)


ئەمڕۆ شەممە، گەڕی دوەمی دانوستانەكان لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئێران لە نێوان واشنتۆن و تاران لە رۆما بەڕێوەچو، دوای چوار كاتژمێر لە كۆبونەوەكان میدیاكانی ئێران بڵاویان كردەوە؛ كۆبونەوەكانی نێوان عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران و ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی كۆشكی سپی بۆ دانوستان لەگەڵ ئێران بەنێوەندگیری وەزیری دەرەوەی قەتەر كۆتایی هات و كۆبونەوەكانیش ئەرێنی بون.


بەبێ دیاریكردنی كات و شوێن ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، بڕیار وایە لەچەند رۆژی داهاتودا گەڕی سێیەمی دانوستانەكانی نێوان هەردو وڵات بەڕێوەبچن.

 

پێشتر وەزیری دەرەوەی ئێران ئاشكرایكرد، بەئامادەبونی وەزیری دەرەوەی عوممان كە وەك نێوەندگیر گفتوگۆكانی ئێران و ئەمەریكا بۆ لایەنەكانی بەرامبەر دەگوازێتەوە دەستیان بەكۆبونەوەكانیان كردوە.

454 جار خوێندراوەتەوە