توێژینەوەیەک: مۆز هەستی تێربون زیاد دەکات، بۆ جێگیرکردنی ئاستی شەکری خوێنیش بەسودە

KNN : Kurdish News Network
12:06 - 17/04/2025
تەندروستی
+
-


ئەوانەی  پەستانی خوێنیان بەرزە بەردەوام ئامۆژگاری دەکرێن  کەمتر خوێ بخۆن، بەڵام توێژینەوەیەکی نوێ دەریدەخات زیادکردنی ئەو خۆراکانەی کە دەوڵەمەندن بە پۆتاسیۆم بۆ خۆراک، وەک مۆز یان برۆکلی، کاریگەری ئەرێنی زیاتری لەسەر پەستانی خوێن هەیە.

تەندروستی:KNNC

ئەم توێژینەوە نوێیە کە لەسەر مۆز کراوە،  مۆدێلێکی بیرکاریی بەکارهێناوە بۆ شیکردنەوەی چۆنیەتی کاریگەری پۆتاسیۆم لە پەستانی خوێن بە بەراورد لەگەڵ سۆدیۆم و بۆیان دەرکەوتوە مۆز کاریگەرییەی زۆر باشی هەیە بۆ دابەزاندی پەسانی خوێن و هاوسەنگکردنی ئاستی شەکر لە خوێنیشدا.

بەپێی ئەم توێژینەوەیە، لەبەر ئەوەی مۆز دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم،  دەتوانێت یارمەتی دابەزاندنی پەستانی خوێن بدات، هەروەها یارمەتیدەرە بۆ هەستکردن بە تێری و خاوکردنەوەی پرۆسەی هەرسکردن و جێگیرکردنی ئاستی شەکر لە خوێندا.

ڕۆژنامەی نیویۆرک پۆست بڵاویکردوەتەوە، پیاوان کە ئەگەری توشبونیان بە بەرزی پەستانی خوێن زیاترە لە ژنان (پێش وەستانی سوڕی مانگانە)، ڕەنگە وەڵامی باشتریان هەبێت بەرامبەر بە زیادبونی خواردنی پۆتاسیۆم.

مێلیسا ستێد، نوسەری سەرەکی توێژینەوەکە و خوێندکاری دکتۆرا لە بەشی بیرکاری کارپێکراو لە زانکۆی واتەرو دەڵێت: مرۆڤی سەرەتایی زۆر سەوزە و میوەی خواردوە، "هەر بۆیە ڕەنگە سیستەمی جەستەمان پەرەی سەندبێت بۆ ئەوەی بە باشترین شێوە کاربکات لەسەر خۆراکی بەرزی پۆتاسیۆم و کەم سۆدیۆم."


ئەو توێژەرە ئاماژەی بەوەشکردو؛ ئەمڕۆ ڕێجیمەکانی ڕۆژئاوا بە شێوەیەکی گشتی ڕێژەی سۆدیۆمیان زیاترە و ڕێژەی پۆتاسیۆمیش کەمترە، ئەمەش ڕەنگە ئەوە ڕون بکاتەوە کە بۆچی بەرزی پەستانی خوێن بە زۆری لە کۆمەڵگە پیشەسازییەکاندا دەبینرێت و لەو کۆمەڵگەیانەدا نابینرێت کە بە شێوازی نەریتی و سروشتیتر دەژین.

97 جار خوێندراوەتەوە