نەوتی عێراق: شایستە داراییەكانی كۆمپانیاكانی نەوتی هەرێم خەرج دەكرێت

KNN : Kurdish News Network
07:39 - 16/04/2025
عێراق
+
-

وەزیری نەوتی عێراق ئاشكرایدەكات، بۆ دابینكردنی كرێی ئەو كۆمپانیایانەی لە بواری نەوت لە هەرێم كاردەكەن، بەغداد بەنوسراو دڵنیای كردونەتەوە كە شایستە داراییەكانیان خەرج دەكرێت، ئەوەش بوەتەهۆی رەوینەوەی مەترسییەكانیان.


هەواڵ: (KNNC)


لە میانەی دیداری سلێمانی، حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند: بەمەبەستی دابینكردنی كرێی ئەو كۆمپانیایانەی لە بواری نەوت لە هەرێمی كوردستان كاردەكەن، لەگەڵ هەرێم دانوستانیان كردوە و بۆ ئەو مەبەستەش هەمواری یاسای بودجەیان كردوەتەوە.


وتیشی: لەرێگەی نوسراوێكی فەرمییەوە كە لەلایەن وەزیری داراییەوە واژۆ كراوە، كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی كوردستان دڵنیا كراونەتەوە و بەڵێنیان پێدراوە شایستە داراییەكانیان بۆ بگەڕێندرێتەوە، ئەوەش هۆكاری گەڕاندنەوەی متمانە و رەوینەوەی مەترسییەكانیان بوە.


رونیكردەوە؛ سەردانی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بۆ هەرێمی كوردستان و كۆبونەوە و گفتوگۆكانی لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم، كاریگەریی لەسەر رەوتی دانوستانەكانی نێوان هەردولا و بەدیهاتنی  تێگەیشتنەكانی ئەمدواییە هەبوە.


وەزیری نەوتی عێراق ئاژماەی بۆ ئەوەشكرد، لەبەر ئەوەی بڕی بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێمی كوردستان لە پشكی عێراق لەلایەن رێكخراوی ئۆپێكەوە دەبڕرێت، ناچاربون بەرهەمهێنانی نەوتی فیدراڵی كەمبكەینەوە، ئەوەش كاریگەریی لەسەر پشكی هەناردە نەوتی عێراق هەبوە.

388 جار خوێندراوەتەوە