نرخی نەوت دابەزینێکی کەمی تۆمارکرد

KNN : Kurdish News Network
08:26 - 16/04/2025
ئابوری
+
-

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان گۆڕانکارییان بەسەرداهاتوە و بەراورد بە رۆژی رابردو نرخەکەیان نزمبونەوەیەکی کەمی تۆمارکردوە.

 

ئابوری: (KNNC)

 

ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە (64) دۆلار و (50) سەنت  لەبازاڕەكانی جیهاندا مامەڵەی  پێوەدەکرێت بەراورد بە رۆژی رابردو نرخەکەی 17 سەنت دابەزیوە.

 

جیا لە نەوتى برێنت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسى ئەمەریکیش بە (61) دۆلار و (16) سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە رۆژی رابردو نرخەکەی 17 سەنت دابەزیوە.


67 جار خوێندراوەتەوە