سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند، پارتەکەی ئەکرەم
ئیمامئۆغڵو بەرپرسیارە بەرامبەر هەر زیانێکی ماددی یان زیانگەیاندن بە کارمەندانی
پۆلیس لەکاتی ناڕەزایەتییەکاندا.
هەواڵ:KNNC
رەجەب تەبی ئەردۆغان،
سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند، ناڕەزایەتییەکان دژی دەستبەسەرکردنی ئەکرەم ئیمامئۆغڵو
بەرەو توندوتیژی دەڕۆن، پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە)، بەرپرسیارە لەبەرامبەر
زیاندنگەیاندن بەهەر کارمەندێکی پۆلیس یاخود زیانێکی ماددی.
وتیشی: ناڕەزایەتییەکانی ئۆپۆزسیۆن دژی دەستبەسەرکردنی ئەکرێم ئیمامئۆغڵو، سەرۆکی
شارەوانی ئەستەنبوڵ گۆڕاوە بۆ "بزووتنەوەیەکی توندوتیژ".
راشیگەیاند، بە سەرسوڕمانەوە سەیری ئەو ڕووداوانەمان کرد کە سەرۆکی پارتی سەرەکی
ئۆپۆزسیۆن داوای کرد خەڵک بڕژێنە سەر شەقامەکان.
عەلی یەرلیکایا وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاند،
لەماوەی پێنج رۆژی خۆپیشاندانەکاندا هەزار
و 133 کەسیان دەستگیرکردوە و 123 کارمەندی پۆلیسیش برینداربون.
79 جار خوێندراوەتەوە