ئەردۆغان: رێگە نادەین هیچ كەسێك زیان بە ئابوری وڵات بگەیەنێت

KNN : Kurdish News Network
07:13 - 24/03/2025
جیهان
+
-

سەرۆكی توركیا رایدەگەیەنێت: ناڕەزاییەتییەكان دژی دەستگیركردنی ئیمام ئۆغڵۆ گۆڕاوە بۆ توندوتیژی و كاری تێكدەری و رێگە نادەن هیچ كەسێك زیان بە ئابوری وڵات و بازرگانیەكەی بگەیەنێت.


هەواڵ: (KNNC)


دوای پێنج رۆژ لە خۆپیشاندانەكانی ژمارەیەك لە شارە گەورەكانی توركیا دژی دەستگیركردنی ئەكرەم ئیمام ئۆغڵۆ، سەرۆكی گەورە شارەوانی ئیستەنبوڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆكی توركیا رایگەیاند: ناڕەزاییەتییەكان دژی دەستگیركردنی ئیمام ئۆغڵۆ گۆڕاوە بۆ توندوتیژی و تێكدەری، ئۆپۆزسیۆن لەبری ئەوەی وەڵامی دۆسییەكەی بەرتیل وەرگرتن و گەندەڵی بدەنەوە، هێرشیان كردە سەر هێزە ئەمنییەكان.


وتیشی: پارتى گەلى کۆماریی (جەهەپە) هەوڵ دەدات ئاسایشی وڵات تێك بدات، بۆیە توركیا مل بۆ ئۆپۆزسیۆنێكی خراپ كەچناكات و لەبەردەم دادگادا باجی ئەو تاوانە دەدەن.


ئەوەیخستەڕو، لەدوای وتارەكەی سەرۆكی جەهەپەوە كۆمەڵێك روداوی نەخوازراو رودەدات كە بەوردی لێیان دەڕوانین و  رێگە نادەن هیچ كەسێك زیان بە ئابوری وڵات و بازرگانیەكەی بگەیەنێت.


سەرۆكی توركیا ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، سەرباری ئەوەی بەئارامی هەڵسوكەوتیان ئەنجدام داوە، بەڵام  لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە دەیان ئەندامی هێزە ئەمنییەكان برینداربون.  

 

پێشتر، جەهەپە رایگەیاندبو، ئەكرەم ئیمام ئۆغلو، سەرۆكی گەورە شارەوانی ئیستەنبوڵ كە بەتۆمەتی هاوكاریكردنی تیرۆرستان لەلایەن دەسەڵاتەكەی ئەردۆغانەوە دەستگیركراوە، كاندید دەكەن بۆ سەرۆكی توركیا، ئەمڕۆش بەشێوەیەكی فەرمی جه‌هه‌په‌ كاندیدكردنەكەی راگه‌یاند.

270 جار خوێندراوەتەوە