رۆژێک پێش دەستپێکردنی دانوستانەکانی نێوان شاندی
روسیا و ئۆکرانیا بە نێوەندگیری ئەمەریکا لە سعودییە، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند،
تاکە کەسە دەتوانێت پوتین بوەستێنێت.
هەواڵ:KNNC
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا لە میانی چاوپێکەوتنێکدا رایگەیاند، هیچ
کەسێک ناتوانێت رێگری لە ڤلادیمێر پوتینی سەرۆکی روسیا بکات، جگە لە ئەو.
وتیشی: پوتین لەماوەی سەرۆکایەتیدا هیچ وڵاتێکی داگیرنەکردوە.
جەختیشیکردەوە، گفتوگۆی جدی لەگەڵ لایەنی روسی سەبارەت بە ئۆکرانیا ئەنجامداوە.
واشنتۆن دەیەوێت تا 20ـی نیسان ئاگربەست لە نێوان
ڕوسیا و ئۆکرانیا ئەنجامبدرێت.
ڕوسیا مەرجی هەیە بۆ راگەیاندنی ئاگربەست
لەوانە راگرتنی پێدانی چەک بە هێزەکانی ئۆکرانیا، بەڵام ئیدارەی ئەمریکا تا ئێستا ڕازی
نەبوە بە هیچ جۆرە سنوردارکردنێک بۆ پڕچەککردنی کیێڤ.
106 جار خوێندراوەتەوە