هەسەدە: نابێت هیچ پێکهاتەیەک لە سوریا پەراوێز بخرێت

KNN : Kurdish News Network
04:53 - 19/03/2025
کوردستان
+
-

دوای كۆبونەوەكەیان لەگەڵ نوێنەرانی حكومەتی نوێی سوریا، هەسەدە بڵاویكردەوە: جەخت لەسەر پەراوێز نەخستنی پێكهاتەكانی سوریا و راگەیاندنی ئاگربەست لە سەرانسەری سوریا کروەتەوە.


هەواڵ: (KNNC)


هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) لەسەر کۆبونەوەیان لەگەڵ نوێنەرانی حکومەتی نوێی سوریا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە كە تیادا هاتوە؛ کۆبونەوەکەی نێوانیان تایبەت بوە بەڕێکەوتن لەگەڵ ئیدارەی نوێی سوریا و لەوبارەیەشەوە بیڕوڕا ئاڵوگۆڕ کرا و بڕیار وایە لە سەرەتای مانگی چوار دەست بەکارکردنی لیژنەکان بکرێت.


ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، لە كۆبونەوەیان لەگەڵ نوێنەرانی دیمەشق جەخت لەسەر پەراوێز نەخستنی پێكهاتەكانی سوریا و راگەیاندنی ئاگربەست لە سەرانسەری سوریا کرایەوە.


 

202 جار خوێندراوەتەوە