ئاگر چیرۆكی گەنجێك ئاشكرا دەكات كە 20 ساڵە زیندانیكراوە

KNN : Kurdish News Network
06:58 - 13/03/2025
هەمەڕەنگ
+
-

روداوێکی ئاگرکەوتنەوە نهێنییەكی باوەژەنێك ئاشكرا دەكات كە (20) ساڵە منداڵێكی مێردەكەی لە ماڵەوە زیندانیكردوە.

 

هەواڵ: (KNNC)

 

نیویۆرک تایمز بڵاویكردوەتەوە، روداوێكی ئاگر كەوتنەوە لە ئەمەریكا چیرۆكی باوەژنێكی ئاشكراكردوە كە ماوەی (20) ساڵە (زڕ كوڕ)ـەكەی كە دەكاتە كوڕی مێردەكەی لە ژورێكی ماڵەكەی خۆیاندا زیندانیكردوە و بەشێوەیكی بەردەوامیش ئەشكەنجەی داوە.

 

ئەوەیخستوەتەڕو، دوای بەهاناوە چونی تیمەكانی بەرگریی شارستانیی شارۆچکەی واتەربێری ویلایەتی کەنەرێکت لە ئەمەریكا توانراوە ژنێکی بەتەمەن لە روداوی ئاگر كەوتنەوەكە رزگاربکرێت، دواتر بە هەبونی كەسێكی دیكە لە ماڵەكە زانراوە، دوای رزگاركردنی بۆیان دەردەكەوێت کە ئەو كەسە زڕ کوڕی ژنە بەتەمەنەكەیە و بۆ ئاگاداركردنەوەی پۆلیس ئاگری لە ماڵەکەدا بەرداوە.

 

لێكۆڵینەوە لە روداوەكە دەستی پێكردوە و ئاشكرا بوە كە زڕ كوڕەكە تەمەنی (32) ساڵە، لەتەمەنی (11) ساڵییەوە لەلایەن باوەژنەكەیەوە لە یەكێك لە ژورەكانی ماڵەكەی خۆیاندا زیندانیكراوە و كێشی گەنجەكە تەنها (30) كیلۆگرامە.

 

نیویۆرک تایمز ئاماژەی بۆ ئەوەكردوە، دوای نزیکەی مانگێک لە روداوی ئاگرکەوتنەوەکە، دوێنێ چوزارشەممە پۆلیس کیمبەرلی سۆلیڤانی كە تەمەنی (56) ساڵە بەتۆمەتی رفاندن، زیندانیکردن و ئەشكەنجەدانی گەنجەكە دەستگیریکردوە.

682 جار خوێندراوەتەوە