لیژنەیەکى تایبەتى
هەرێم و بەغداد، سەرقاڵى چارەسەرکردنى کێشەکانى خانەنشینان و پرسى هاوتاکردنى
موچەکانیانن، بەپێی ئەو زانیارییانەش دەست کەى ئێن ئێن کەوتوە، بەشێک لە
خانەنشینان دەبێت سەدا سێی موچەکانیان بگەڕێننەوە بۆ حکومەت و بەشێکى دیکەیشیان بۆ
لەمەودوا لەگەڵ خانەنشینبونیان 18 موچە وەردەگرن.
هەواڵ:KNNC
ئەندامێکى شاندى دارایی
هەرێم لە بەغداد بە کەى ئێن ئێن-ى راگەیاند؛ ئەو شاندەى ماوەى دوو هەفتەیە لە
بەغدادە کراون بە دوو لیژنە، یەکێکیان تایبەتە بە کێشەى موچەى فەرمانبەرانى هەرێم
و ئەوى دیکەیان تایبەتە بە کێشەى خانەنشینان و هاوتاکردنى موچەکانیان.
ئەوەى بۆ کەى ئێن ئێن
ئاشکرا کرد کە یەکێک لە بڕیارەکان ئەوەیە کە کۆنوسێک هەیە و هەردولا لەسەرى
رێککەوتون، ئەویش گەڕاندنەوەى 3%ـى موچەى بەشێک لە خانەنشینانە بۆ حکومەت، ئەویش
ئەو خانەنشینانە دەگرێتەوە کە لە ساڵى 2014 تا ساڵى 2024 خانەشنین بون.
کێشەکە ئەوەیە کە لە
رابردودا حکومەتى هەرێمى کوردستان 7%ـى موچەى ئەو فەرمانبەرانەى بۆ سندوقى
خانەنشینى بڕیوە، لەکاتێکدا لە عێراق ئەو بڕە 10% بوە، بۆیە دەبێت ئەوانەى لە ساڵى
2014 تا 2024 خانەنشین بون مانگانە 3%ـى موچەکانیان بدەنەوە بە حکومەت کە بەمجۆرە
دەکات:
ئەگەر خانەنشینێک
موچەکەى بڕى 500 هەزار دینار بێت؛ بە لێبڕینى 3% مانگى 15 هەزار لە موچەکەى
دەبڕدرێت و ئەمەش لە ساڵەکەدا دەکاتە 180 هەزار دینار کە پێویستە ئەو
خانەنشینە بیگەڕێنێتەوە بۆ حکومەت و لە ماوەى 10 ساڵدا دەکاتە ملیۆنێک و 800 هەزار دینار.
بەشێکى دیکە لەو
زانیارییانەى ئەندامەکەى لیژنەى دارایی بە کەى ئێن ئێن،ى وتوە ئەوەیە کە بۆ
لەمەودوا، ئیکرامى خانەنشینان بۆ ئەو کەسانەى لە بەروارى 31/12/2024 لەکارترازانى
بۆ کرابێت بەمشێوەیە موچە وەردەگرێت:
موالیدەکانى (1962-
1963 – 1964) 12 مانگ بە تێکڕا موچە وەردەگرن و شەش مانگیش بە موچەى بنەڕەتى بۆیان
دەکرێت کە بەمشێوەیە دەبێت:
ئەگەر کەسێک 599 هەزار
موچەى بنەڕەتى هەبێت بۆ 6 مانگەکە سێ ملیۆن و 594 هەزار دینار وەردەرگرێت و 12
مانگیشى لێکدانى تێکڕاى موچەکەى دەکرێت ئەگەر کەسەکە 996 هەزارى هەبێت لێکدانى 12
مانگ دەکرێت و دەکاتە 11 ملیۆن و 952 هەزار، واتا لەمەودوا هەر خانەنشینێک 18 موچە
وەردەگرێت لەجێی شەش موچە.
واتا لەمەودوا
خانەنشینان ئیکرامییەکەیان لەجێی ئەوەى شەش مانگ و موچەى بنەڕەتى بێت، شەش مانگى
بنەڕەتى و 12ـى تێکڕاى موچە دەبێت، واتا 18 موچە وەردەگرێت,.
سلێمانى/ بڕیار نامیق
2356 جار خوێندراوەتەوە