بڕیارە دۆناڵد ترەمپ جارێکى
دیکە بڕیارى قەدەغەى گەشت بۆ وڵاتەکەى بخاتە بوارى جێبەجێکردنەوە و ئەو بڕیارەش
پێدەچێت تایبەت بێت بە ئەفغانى و پاکستانییەکان و رێگەیان لێبگیرێت بچنە خاکى
وڵاتەکە.
هەواڵ:KNNC
سێ سەرچاوەى ئاگادار بە
میدیاکانى ئەمەریکایان راگەیاندوە کە لە هەفتەى داهاتوەوە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى
ئەمەریکا بڕیارى قەدەغەى هاتوچۆ دەخاتە بوارى جێبەجێکردنەوە و بڕیارەکەش
هاوڵاتییانى ئەفغانى و پاکستانى دەگرێتەوە و جگە لەو دوو وڵاتەش هاوڵاتییانى
وڵاتێکى دیکەیش دەگرێتەوە، بەڵام تا ئێستا دڵنیا نین سێهەم وڵات کوێ دەبێت.
ئەگەر ئەم بڕیارە
بچێتە بوارى جێبەجێکردنەوە کە لە ساڵى 2018 بۆ یەکەمجار لەلایەن ترەمپەوە
پەسەندکرا و ساڵى 2021 دۆ بایدن رەتى کردەوە، ئەوا دەیان هەزار ئەفغانى کە پێشتر
هاوکاریی ئەمەریکایان کردوە لە دژى تاڵیبان رێگەیان نادرێت بچنە ئەمەریکا و لە
ئەفغانستانیش ژیانیان لە مەترسیدا دەبێت.
بڕیارى قەدەغەى گەشت
بەتایبەت بۆ هاوڵاتییانى ئەو وڵاتانەى زۆرینەیان موسوڵمانن دەگەڕێتەوە بۆ خولى
یەکەمى سەرۆکایەتیی ترەمپ، کە ئەوکات رێگەى لە هاوڵاتییانى حەوت وڵات گرت بچنە
خاکى ئەمەریکا و یەکێک بو لەو بڕیارانەى زۆرترین مشتومڕى لێکەوتەوە.
2026 جار خوێندراوەتەوە