بزوتنەوەی حەمماس رایگەیاند، دیلە
فەڵستینییەکانی لای ئیسرائیل تا ئەوکاتەی ئازاد کراون ئەشکەنجە دراون.
هەواڵ:KNNC
لە راگەیەنراوێکی
بزوتنەوەی حەمماس بڵاویکردوە، لێدوانی ئەو دیلە فەڵەستینییانەی ئازادکراون ئەوە
دەردەخەن هەتا چەند رۆژێک پێش کاتی ئازادکردنیان مامەڵەی خراپیان لەگەڵ کراوە و ئەشکەنجەدراون.
ئاماژەی بەوەشکردوە،
دیلە فەلەستینییەکان، روبەڕوی پشتگوێخستنی پزیشکی، برسییەتی، تینویەتی و نەبونی
دەرمان بونەتەوە، بەتایبەتیش روبەڕوی ئەشکەنجەی دەرونی و جەستەیی بونەتەوە، کە
ئەوەش پێشێلکاری دڕندانەی یاسا نێودەوڵەتییەکانە دەرهەق بە دیلەکان کراوە.
باسی لەوەشکردوە،
خاچی سور کاردانەوەی هەبوە بەرامبەر مامەڵەی ئیسرائیل لەگەڵ دیلە فەلەستینییەکان
لەکاتی گواستنەوەیان لە گرتوخانەی نەگەڤ، جەختیانلەوەکردوەتەوە ئەو تاوانانەی ئیسرائیل
ئەنجامیداون نیشاندەری ئەوەن کە ئیسرائیل یاسا نێودەوڵەتییەکان ناناسێت.
لەدوای راگەیاندنی
قۆناغی یەکەمی ئاگربەست لە غەززە، تا ئێستا ژمارەیەک بارمتە لەلایەن بزوتنەوەی
حەمماس و ئیسرائیلەوە ئازادکراون، بڕیارە ئەمڕۆش بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی
ئیسرائیل لە واشنتۆن قۆناغی دووەمی ئاگربەست تاوتوێبکات، بەوهۆیەوەشەوە ژمارەیەکی
دیکە بارمتە لەهەردولا ئازاد دەکرێن.
61 جار خوێندراوەتەوە