پارتێکی نوێی سیاسی لە سوریا دادەمەزرێت و بەگوێرەی
رۆژنامەیەکی تورکی، پارتەکە بەرونی لەلایەن تورکیاوە پاڵپشتی دەکرێت.
هەواڵ:KNNC
ڕۆژنامەی "ناگیهان ئالچی"ی تورکی
بڵاویکردوەتەوە، لەدوای روخانی رژێمی ئەسەد، گۆڕەپانی سیاسی لە سوریا دابەشبونی
زیاتری بەخۆیەوە بینیوە لە نوێترین پێشهاتیشدا، پارتێکی نوێی سیاسی لە سوریا
دادەمەزرێت کە راستەوخۆ لەلایەن تورکیاوە پاڵپشتی دەکرێت.
بەگوێرەی رۆژنامەکە، ئامادەکارییەکان لە سوریا بەردەوامن
بۆ دامەزراندنی پارتێکی نوێ بە ناوی (پارتی ژیانێکی نوێ)، ئەو ناوەش راستەوخۆ
لەلایەن دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی مەهەپە، پێشنیارکراوە.
سەرچاوە رۆژنامەوانییەکان لە سوریاوە ئاماژەیان
بەوەکردوە، ئەو پارتە نوێیەی دادەمەزرێت وەک پرۆژەیەکی سیاسی سەیردەکرێت کە بەپلەی
یەکەم تورکمانەکان لە خۆدەگرێت، بە ئامانجی نوێنەرایەتیکردنی تورکمانەکان بۆئەوەی
بتوانن بەشداری لە ئیدارەی نوێی سوریا بکەن، هەروەها ئامانجی تورکمانەکانە بەشداری
بکەن لە قۆناغی راگوزەردا بۆ پێکهێنانی ئەنجومەنی یاسادان دوای هەڵوەشاندنەوەی
ئەنجومەنی گەل و هەڵوەشاندنەوەی دەستور.
هەروەها، ئەو
لۆگۆیەی بۆ پارتە نوێیەکە پەسەندکراوە کۆمەڵێک هێمای وەک (هیلالی شین) کە هێمای
تورکمانەکە، لەگەڵ لقێکی زەیتون و سێ ئەستێرەی سور، کە هەریەکەیان ئاماژەی سیاسی و
کۆمەڵایەتی هەڵدەگرن.
دوای بەدوای
بڵاوبونەوەی دەنگۆی دامەرزاندنی پارتێکی سیاسی نوێ، سورییەکان رەخنەی توندیان لە
دامەزراندنی پارتەکە گرت، لەسەر راسپاردەی بەرپرسێکی تورکی، هەروەها زۆرێک ترسیان
لەوەهەیە کە ئەم هەنگاوە دەبێتە پێشینەیەک بۆ دامەرزاندنی پارت و حزبی سیاسی زیاتر
لەسەر بنەمای مەزهەبی، ئەوەش دابەشبونی سوریا زیاتر دەکات.
316 جار خوێندراوەتەوە