جێگرێکی سەرۆکی ئێران دەڵێت: جێبەجێکردنی یاسای
حیجاب لە ئێران راگیراوە، جەختیش دەکاتەوە لەوەی حکومەتى وڵاتەکەى
بە ئاراستەیەکیى دروستدا هەنگاو دەنێت.
هەواڵ:KNNC
محەممەد جەواد زەریف، جێگری سەرۆککۆماری ئێران
بۆ کاروبارى پەیوەندییە ستراتیژییەکان، لە میانی بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی
ئابوری جیهانی لە داڤۆس رایگەیاند: لە ئێستادا ئەگەر سەردانی شەقامەکانی تاران بکەن،
دەبینن کە ژنانێکی زۆر یاسای باڵاپۆشی جێبەجێ ناکەن.
وتیشی: ئەمە بەپێچەوانەی یاسایە، بەڵام حکومەت
بڕیاری داوە ژنان نەخاتە ژێر فشارەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، مەسعود پزیشکیان سەرۆککۆمار،
بە رەزامەندی سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری و کەسانی دیکە لە ئەنجومەنی
ئاسایشی نیشتمانی یاسای باڵاپۆشی جێبەجێ نەکردوە.
زەریف لە درێژەی قسەکانیدا وتیشی: حکومەت
بە ئاراستەیەکی دروستدا دەڕوات، ئەوەش ئاراستەکە دروستە و هیوابەخشە بۆ
داهاتو.
279 جار خوێندراوەتەوە